لە ئامێدی یادی لەسێدارەدانی چوار ئەفسەرە کوردەکەی کۆماری کوردستان کرایەوە
K24 - هەولێر
بە ئامادەبوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی حزبی و حكومی و هاووڵاتیانی شاری ئامێدی یادی لەسێدارەدانی چوار ئەفسەرە کوردەکەی کۆماری کوردستان کرایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ـی حوزەیرانی 2023، 76 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی چوار ئەفسەری کورد لە بەغدا تێدەپەڕێت، کە بەشدارییان لە دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کردبوو. لە شاری ئامێدی بە ئامادەبوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی حزبی و حكومی و هاووڵاتیانی شارەکە له رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا یادی چوار ئه‌فسه‌ره شه‌هیده‌كه‌ی كۆماری کوردستان كرایه‌وه.
چوار ئه‌فسه‌ره شه‌هیده‌كه پێكهاتبوون له (مسته‌فا خۆشناو، خه‌یروڵڵا عه‌بدولكه‌ریم ،عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز، محه‌ممه‌د مه‌حمود قودسی). له رۆژی 19- 6ی ساڵی 1947 و دوای رووخانی كۆماری کوردستان لە مهاباد، گەڕانەوە باشووری کوردستان و لەلایەن حکومەتی عێراقەوە گیران و لە سێدارەدران.
ئه‌و چوار ئەفسەرە چه‌ند کاتژمێرێک پێش سه‌پاندنی بڕیاری له سێداره‌دان به‌سه‌ریاندا، دوا په‌یامی خۆیان له‌ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان كرد، كه به گه‌وره‌ترین سامانی له پاش جێماوهیان بۆ گه‌لی كورد داده‌نرێت، كه تێیدا پێداگیری له‌سه‌ر "پێویستی یه‌كێتی كوردان" و تێكۆشانیان "له‌پێناو ئازادی و رزگاری له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر" ده‌كه‌ن.
ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره كورده‌ی سوپای عێراق له كاتێكدا پێوه‌ندییان به شۆڕشی بارزانه‌وه كرد كه زۆر به‌ده‌گمه‌ن پله‌داران له سوپاوه روویان له بزاڤی رزگاریخوازی كورد ده‌كه‌ن، ئه‌وان بڕیاریاندا له‌گه‌ڵ "مه‌لا مسته‌فای بارزانی" روو له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ن و پاشان به‌شداریی كارایان كرد له كۆماری كوردستان له مهاباد و هه‌ریه‌ك له‌وان ئه‌ركێكی تایبه‌تی له كۆمار وه‌رگرت.
پاش رۆیشتنی بارزانی و هاوڕێكانی بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، چوار ئه‌فسه‌ره‌كه بۆ عێراق گه‌ڕانه‌وه و به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت نه‌چوون، به‌وه‌ش له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌وكاتی عێراقه‌وه گیران و پاشان له‌سێداره دران.
پاش له سێداره‌دانی هه‌ر چوار ئه‌فسه‌ره‌كه، ته‌رمی هه‌ریه‌ك له شه‌هیدان "محه‌مه‌د قودسی و مسته‌فا خۆشناو" به‌ره‌و سلێمانی و ته‌رمی شه‌هید "خه‌یروڵا عه‌بدولكه‌ریم" بۆ هه‌ولێر و ته‌رمی شه‌هید "عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز" بۆ ئامێدی برانه‌وه.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له ساڵی 1958 به‌دواوه، داوای له عه‌بدولكه‌ریم قاسم و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكاتی عێراق كرد حكوومه‌ت به فه‌رمی ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و په‌شیمان ببێته‌وه كه تیایدا ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره‌ی به ناپاك له قه‌ڵه‌م دابوو، دواتر حكومه‌تی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا په‌شیمانبوونه‌وه‌ی له بڕیاره‌كه راگه‌یاند و چوار ئه‌فسه‌ره شه‌هیده‌كه‌ی وه‌ك "شۆڕشگێڕ و نیشتمانپه‌روه‌ر" ناساند.