زیاتر لە 800 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژه‌كانی شاری هه‌ولێر خەرجدەکرێت
K24 - هەولێر
گوژمه‌ی 874 ملیۆن و 202 هەزار و 500 دینار (874,202,500 دینار) بۆ پڕۆژه‌كانی شاری هه‌ولێر خەرجکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ـی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، "وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له سێ فه‌رمانی وه‌زاریدا به واژووی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڕیاری دا به خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 874 و 202 هەزار و 500 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شاری هه‌ولێر."
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئه‌و گوژمه‌یه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێره و به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی كۆنكرێتكردنی شه‌قام له گوندی گرده‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره و دروستكردنی په‌رژین بۆ زبڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه و جێبه‌جێكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی دیكه له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، به‌پێی یاسا و ڕێنماییه داراییه‌كان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی دراوه.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی دووشەممە 29ـی ئایاری 2023، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دابوو، "بە گوێرەی فەرمانێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوار، كە واژۆی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری لەسەرە، ڕەزامەندیی نیشان درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 817 ملیۆن و 909 هەزار دینار، بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولێر."
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی شارەوانییە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بە مەبەستی جێبەجێكردنی دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقام لە ناوچەی پیشەسازیی باشوور بۆ قۆناغەكانی یەكەم و دووەم، پڕۆژەی ئامادەكردنی تێكەڵەی ئەسفەلتی بە بڕی هەزار تۆن بۆ چاككردنەوەی چاڵ و شكستی شەقامەكان، هەروەها جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی تری خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر."