ئەمەریکا... لە رووداوێکی تەقەکردندا 23 قوربانی لێکەوتەوە

شوێنی رووداوی تەقەکردنەکە
شوێنی رووداوی تەقەکردنەکە

K24 - هەولێر

دەسەڵاتدارانی ویلایەتی ئیلینۆی ئەمەریکا رایانگەیاند، لە نزیک گەڕەکی یێڵۆبروک لە باشووری رۆژئاوای شیکاگۆ رووداوێکی تەقەکردن روویداوە، بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و لانیکەم 22 کەسی دیکەش برینداربوون.

بە گوتەی بەرپرسی ناوچەی کاونتی، رووداوەکە لەو کاتە بووە کە خەڵک کۆدەبنەوە بۆ ئاهەنگگێران بەبۆنەی ئازادکردنی کۆیلەی ڕەشپێستەکان لە ویلایەتی تەکساس دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ناوخۆ"، کە لە19ی حوزەیرانی هەمووساڵێکدا ئەنجام دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە دەڵێت: لەرووداوی تەقەکردنەکەم 10 کەسیان گواستووتەوە بۆ نەخۆشخانە، کە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوانی دیکەش باری تەندروستیان ناجێگیرە. هەروەها ستیڤ ڤۆگێل لە فەوجی پاراستنی ئاگرکوژێنەوە رایگەیاند، حەوت کەسی دیکە خۆیان چوونەتە نەخۆشخانە.

رۆبەرت کارۆل، گوتەبێژی فەرمانگەی دوبج کاونتی پشتڕاستیکردەوە، کە 22 کەس تەقەیان لێکراوە و کەسێک کوژراوە.