به فه‌رمی، زیدان راهێنه‌رێكی بۆ یارمه‌تیدانی خۆی هێنایه ریال مه‌درید
یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی راهێنه‌رێكی توانای جه‌سته‌یی بۆ ریزه‌كانی گواسته‌وه، ئه‌م راهێنه‌ره‌ش به‌هۆی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ زیدان به هاتنی بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ رازیبووه.
ریال مه‌درید به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی ئاشكرای كردووه كه ئه‌نتۆنیۆ پینتۆسی راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی یانه‌ی لیۆنی فره‌نسی په‌یوه‌ندی به ستافی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید كردووه.
پینتۆس به ره‌سه‌ن ئیتاڵیاییه و له دایكبووی شاری تۆرینۆیه و ئێستا ته‌مه‌نی 53 ساڵه، پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌كانی لیۆن و سه‌نده‌رلاند وه‌ك راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی كاری كردووه، له نێوان ساڵانی 1996 ـ 1998 له یانه‌ی یوڤێنتۆس هه‌مان ئه‌ركی هه‌بووه كه ئه‌وكات زیدان یاریزانی یوڤی بووه و تا ئێستاش په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان زیزۆ و ئه‌م راهێنه‌ره‌دا هه‌یه.