شاندێكی باڵای سه‌ربازی عێراق سه‌ردانی كه‌ركووك ده‌كات
K24 - كه‌ركووك:
شاندێكی باڵای سه‌ربازی، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه پێكهێنراوه سه‌ردانی كه‌ركووك ده‌كات و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ زیادبوونی رووداوه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 19ـی حوه‌زیرانی 2023) شاندێكی باڵای سه‌ربازی عێراقی كه پێكهاتبوو له عه‌بدولئه‌میر یاروڵڵا، سوپاسالاری عێراق و قه‌یس محه‌ممه‌داوی، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و سه‌ردانی كه‌ركووكیان كرد.
ئه‌و شانده سه‌ربازییه كه له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێكهێنراوه، سه‌ردانی كه‌ركووكیان كردووه و سه‌نگه‌ره ئه‌منییه‌كانیانی شاره‌كه‌یان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی له ریاز و حه‌ویجه بۆشایی ئه‌منییان هه‌یه به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌یان و رێگه‌گرتن له جموجۆڵ و چالاكییه‌كانی چه‌كدارانی داعش له سنووره‌كه.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك رووداوی ئه‌منی له شاری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌تایبه‌ت له ریاز و حه‌ویجه روویان دا، یه‌كێك له‌و رووداوانه‌ش ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو بوو به پۆلیسی فیدڕاڵی، كه له ئه‌نجامدا چوار پۆلیس بریندار بوون، هه‌روه‌ها له وادی نه‌فت دوو چه‌كدار ده‌ستگیر كران، كه سه‌رقاڵی دانانی بۆمب بوون و له ئاسمانه‌وه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌وه چاودێری ده‌كران و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به‌دواوه‌یان بوون و له ئه‌نجامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا، یه‌كێك له چه‌كداره‌كان بریندار بوو و دواتر هه‌ردووكیان ده‌ستگیركران.
رۆژی پێنجشه‌ممه (27ی تشرینی یه‌كه‌م 2022) كارنامه‌ی حكومه‌تی داهاتووی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بڵاوكرایه‌وه، كه دواتر له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه په‌سه‌ند كرا، له كارنامه‌كه‌دا چه‌ندین خاڵی په‌یوه‌ست به پرسی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌خۆگرتبوو، كه هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ش وه‌ك داواكاری كورد له‌و كارنامه‌یه‌دا جێگیركراون.
سه‌باره‌ت به رێكخستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركووك، جه‌خت له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سوپا، پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شد بۆ شاری كه‌ركووك كراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی چه‌ند فه‌وجێكی فریاكه‌وتن له پۆلیسی ناوخۆیی له دانیشتووی ره‌سه‌نی شاره‌كه بۆ له‌ئه‌ستۆگرتنی دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركووك و دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه ئه‌منییه‌كان بۆیان.
له ماوه‌ی رابردوودا به‌تایبه‌ت له دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، باری ئه‌منی شاری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وام ناسه‌قامگیرن و جگه له چالاكییه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، هاوكات عه‌ره‌بی هاورده به پاڵپشتی سوپای عێراق و چه‌كدارانی حه‌شد، كێشه بۆ كوردی ئه‌و سنوورانه دروست ده‌كه‌ن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر زه‌وی و موڵك و ماڵیان و به پاساوی جۆراوجۆره‌وه ده‌یانه‌وێ زه‌وییه‌كانیان داگیر بكه‌نه‌وه، كه له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه له ساڵی 2003، ئه‌و زه‌وییانه كه‌وتووه‌ته ده‌ست خاوه‌نه ره‌سه‌ن و راسته‌قینه‌كانیان.
رۆژی 13ـی ئایاری 2023، لە راگەیەندراوێکدا، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە سەرجەم جووتیارانی گوندەکانی سنووری سەرگەڕان كرد بچن دەغڵودانەکانیان دروێنه بكه‌ن.
شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەکردبوو، دوای ئەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەیک ردووە، بڕیاریداوە فشارەکانی سەر جووتیارانی کورد هەڵبگیرێت، بۆیە داوا لە سەرجەم جووتیارانی پەلکانە، گابەلەکە، شناغە، سەربەشاخ و تەواوی ئەو گوندانەی سنووری سەرگەڕان دەکات بچن دەغڵودانیان بدوورنەوە.
هەروەها ئەوەشی روونکردبووه‌وه، "ئەو هێزەی تائێستا رێگری لێدەکردن لە ئەمڕۆوە دەبێت هاوکارتان بێت و پارێزگاریشتان لێبکات لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران کە بە سوپاسەوە لە دوای ئەوەی ئەو کێشەم لەگەل باسکرد دەستبەجێ بریاری هەلگرتنی ئەو فشارانەی لەسەر جووتیارانی ئەو ناوچەیەدا".
بەپێی نووسراوێکی هادی عامری، سەرۆکی لیژنەی ماددەی 140 کە رۆژی یه‌كشه‌ممه 18ـی حوزه‌یرانی 2023، ئاراستەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کراوە و تێیدا داواکراوە کار بە بڕیاری ژمارە 29ی ساڵی 2012ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بکەن تایبەت بە هەڵوەشاندەوەی سەرجەم بڕیارەکانی لیژنەی کاروباری باکوور سەبارەت بەدەستبەسەرداگرتنی زەوی جووتیاران.
هاوکات داوا کراوە سەرجەم گرێبەستە کشتوکاڵییەکان لە فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک هەڵبوەشێتەوە و کاری پێنەکرێت و گەڕانەوەی سەرجەم ئەو زەوییانە بۆ پێش بریاری لیژنەی کاروباری باکوور.
جەختیشکراوەتەوە کە بڕیاری ژمارەی 29ی ساڵی 2012 ئەنجوومەنی وەزیران تا ئێستا کاری پێدەکرێت و نابێت گرێبەستە کشتوکاڵییەکان کاری پێبکرێت.
نزیکەی سێ هەفتەیە، جووتیارانی کورد و تورکمان لە سنووری تۆپزاوە، دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان مانگرتنیان راگەیاندووە کە لەسەردەمی رژێمی بەعسدا بە بڕیاری لیژنەی کاروباری باکوور و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەناو شۆڕشی حزبی بەعس زیاتر لە 135 هەزار دۆنم زەوی جووتیارانی کورد و تورکمان لە سنووری کەرکووک لە جووتیارانی کورد و تورکمان وەرگیراوە و درا بە عەرەبی هاوردە.
لە دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەریش، فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک بەهاوکاری ئیدارەی کەرکووک بەشێکی زۆریان لەو گرێبەستە کشتوکاڵییانە بۆ عەرەبی هاوردە نوێکردەوە بۆیە رۆژانە لەسنووری ناوچەکانی ماددەی 140 عەرەبی هاوردە بەهاوکاری سوپای عێراق هەڵدەکوتنە سەر زەوی و زاری جووتیارانی کورد.