به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك، هێرشی پێچه‌وانه‌ی ئۆكرانیا بۆ سه‌ر سوپای رووسیا وه‌ستاوه
K24 – هەولێر:
دوای چه‌ند رۆژێك له ده‌ستپێكی هێرشی پێچه‌وانه له‌لایه‌ن سوپای ئۆكرانیا بۆسه‌ر هێزه‌كانی رووسیا، پێده‌چێت كیێڤ هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌و ناوچانه راگرتبێت، كه له‌ژێر كۆنترۆڵی مۆسكۆدایه.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، په‌یمانگه‌ی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای ده‌كات، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ربازی له به‌ره‌كانی جه‌نگ، كیێڤ هێرشی پێچه‌وانه‌ی دژی هێزه‌كانی رووسیا وه‌ستاندووه، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر كۆنترۆڵی مۆسكۆدان.
له‌مباره‌یه‌وه كۆلۆنێڵ مارگۆ گروسبێرگ، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی هێزه‌كانی به‌رگری ئیستۆنیا، رایگه‌یاند، پێشبینی ئه‌وه ناكرێت دووباره هێرشیكی دیكه‌ی پێچه‌وانه له لایه‌ن سوپای ئۆكرانیا ئه‌نجام بدرێت.
ناوه‌نده‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، تا ئێستا ئۆكرانیا به ته‌واوی هێزه‌كانییه‌وه هێرشی پێچه‌وانه‌ی دژی سوپای رووسیا ئه‌نجام نه‌داوه، له ئێستادا هه‌وڵده‌دات ئه‌م كاره بكات.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هێرشی پێچه‌وانه له‌لایه‌ن سوپای ئۆكرانیا راگیراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ش ناگه‌یه‌نێت كه كۆتایی به‌م هێرشه هاتبێت، به‌ڵكو ئه‌مه كاتییه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ، سوپای ئۆكرانیا له زۆربه‌ی قۆڵه‌كاندا هێرشی پێچه‌وانه‌ی راگرتووه، پێده‌چێت كیێڤ پێداچوونه‌وه به ته‌كنیكی سه‌ربازی هێرشه‌كه بكات.
هه‌فته‌ی رابردوو ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاندبوو، هێرشی پێچه‌وانه بۆسه‌ر سوپای رووسیا، به‌هۆی زیانه گیانییه‌كانه‌وه دواده‌خرێت.
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازی ئۆكرانیش جه‌ختیان له سه‌ركه‌وتنی سوپاكه‌یان كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن: "هێرشی پێچه‌وانه دژی سوپای رووسیا تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو بووه".
چاودێرانی شه‌ڕی ئۆكرانیا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌و شه‌ڕه هێشتا به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌وڵه‌كانیش بۆ كۆتاییهێنان به‌و جه‌نگه، بێهوده‌ن.