نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر په‌یماننامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به ده‌ریا به‌رزه‌كان دا
K24 - هەولێر:
نەتەوە یەکگرتووەکان له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی ژینگه‌یی مێژوویی په‌یوه‌ست به پاراستنی سیسته‌می ژینگه و له‌پێناو مرۆڤایه‌تیدا، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر یەکەمین پەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی دەریا بەرزەکان دا.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یماننامه‌یه كه رۆژی (دووشه‌ممه 19ـی حوزه‌یرانی 2023) له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشوازی له‌و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه نوێیه كرد و به ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی ناوی برد، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌م په‌یماننامه‌یه چوارچێوه‌ی كاری یاسای بۆ فراوانكردنی سنووره ژینگه‌ییه‌كان كه ئاوی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌گرێته‌وه و مه‌به‌ست له ئاوی زیاتر له 60 وڵاته، پێكده‌هێنێت.
دوای زیاتر له 15 ساڵ كه چه‌ندین دانوستانی فه‌رمی و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی یه‌ك له دوا یه‌كی لێكه‌وته‌وه، دواجار وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئاداری ئه‌م ساڵ له‌سه‌ر ره‌شنووسی ئه‌و په‌یماننامه‌یه رێككه‌وتن.
له‌وه‌ته‌ی مانگی ئاداری ئه‌م ساڵه‌وه ژماره‌یه‌ك له وه‌رگێڕ و پارێزه‌ران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رقاڵی پێداچوونه‌وه‌یه‌كی وردی ره‌شنووسه‌كه و به‌راوردكردنینه له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی هه‌ر شه‌ش ده‌سته فه‌رمییه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
كۆمه‌ڵه‌ی زانایانی گۆڤاری "زه لانسێت"ـی زانستی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئاوی كه‌ناراوه‌كان تا به ئاوه به‌رزه‌كان و ئاوی ده‌ریا قووڵه‌كان ده‌گات، هه‌مووان بناغه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تین له‌پێناو ته‌ندروستی مرۆڤ و خۆشگوزه‌رانی و مانه‌وه‌ی.
زانایان به‌و راستییه گه‌یشتوون، كه ئاوی زه‌ریاكان بایه‌خێكی زۆر زیاتری هه‌یه له‌وه‌ی ده‌بینرێن، به‌وپێیه‌ی زۆرترین ئۆكسجینی جیهان به‌رهه‌م ده‌هێنن و سنووریش بۆ گۆڕانی ژینگه‌یی داده‌نێن به‌تایبه‌تی له میانی هه‌ڵمژینی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن.
ئه‌م په‌یماننامه‌یه به په‌یماننامه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی داده‌نرێت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی تاوه‌كوو ساڵی 2030 هه‌وڵ بۆ پاراستنی رێژه‌ی 30%ـی زه‌ریا و وشكاییه‌كانی جیهان ده‌ده‌ن. هاوكات چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای نیشاندانی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ره‌شنووسی ئه‌و په‌یماننامه‌یه، وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كێبڕكێ و په‌له بكه‌ن له‌سه‌ر په‌سندكردنی.