کۆمپانیا گەورەکانی ئەوروپا بەڵێن بە پەنابەران دەدەن

پەنابەر
پەنابەر

K24 – هەولێر

کۆمپانیا گەورەکانی ئەوروپا بەڵێنی خستنەسەرکاری پەنابەران دەدەن و بڕیاریانداوە لە ماوەی سێ ساڵدا 13 هەزار پەنابەر لەسەر کار دابمەزرێنن.

کۆمپانیاکانی ئامازۆن، ماریۆت و هیڵتۆن بەبۆنەی رۆژی جیهانی پەنابەران بە مەبەستی باشترکردنی دۆخی پەنابەرانەوە، بەڵێنیاندا لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوو 13 هەزار پەنابەر لە ئەوروپا بخەنە سەرکار، زۆرینەی ئەو پەنابەرانەشی دایاندەمەزرێنن ئۆکرانین.

لەوبارەیەوە کلێنی کلێمێنتس، جێگری کۆمسیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەستخۆشی لە هەنگاوەکانی ئەو کۆمپانیایانە کرد و باسی لەوەکرد، ئەو پەنابەرە ئۆکرانیانەی هاتوونەتە ئەوروپا بەدوای ئاسایشدا دەگەڕێن و پێدانی کار پێیان هەنگاوێکی گرنگە.

لەلایەکی دیکەوە 40 کۆمپانیای ئەوروپا و ئەمەریکا بەڵێنیانداوە لە ئەمساڵدا خولی راهێنان و فێرکاری بۆ 250 هەزار پەنابەر بکەنەوە.