نرخی نەوت بەردەوامه لە دابەزین
K24 - ھەولێر
نرخی نەوت له بازاڕه‌كانی جیهان له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌یه‌وه به‌رده‌وامه لە دابەزین و لە دوایین ئاڵوگۆڕەكانی بازاڕی كڕین و فرۆشتنی نه‌وتدا، نەوت نزیكه‌ی 2% بەھاكەی لەدەستداو نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 46 دۆلار و 70 سەنت فرۆشرا.
په‌یمانگەی نه‌وتی ئه‌مریكا، له راپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە، كە ئاستی نه‌وتی یه‌ده‌کكراوی ئه‌مریكا له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و به‌و هۆیه‌وه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا نزمبوونه‌وه‌ی تۆمار كردووه.
لە ئاڵوگۆڕەكانی ئەمڕۆی بازاڕی نەوتدا نرخی نەوتی خاوی جۆری برێنت بە 46 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە، ھەروەھا نرخی نەوتی خاوی ئەمریكاش بە 45 دۆلار و 10 سەنت فرۆشرا.