كچه‌ كوردێك له‌ ڕووداوه‌كه‌ی شاری نیس كوژراوه‌

خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانه‌

K24 – هه‌ولێر:

كچێكی كورد له‌ ناو قوربانیه‌كانی شاری "نیس" ی فه‌ڕه‌نسیدا بووه‌، كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ به‌ بارهه‌ڵگرێك له‌ ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی فه‌ڕه‌نسادا هێرشكرایه‌ سه‌ریان و له‌ ئه‌نجامدا زیاتر له‌ "84" كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.

شیلان جێرمه‌ن" ناوی ئه‌و كچه‌ كورده‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكی شاری قامیشلۆ" ی ڕۆژئاوای كوردستانه‌، و قوتابی بووه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا، یه‌كێكه‌ له‌ قوربانییه‌كانی ئه‌و ڕووداوه‌ تیرۆریستیه‌ی شاری "نیس" ی فه‌ڕه‌نسی.

له‌ ڕووداوه‌كه‌ی شاری " نیس" قوربانییه‌كان ته‌نها فه‌ڕه‌نسی نه‌بوون، و ژماره‌یه‌ك كه‌سی بیانیش بوونه‌ قوربانی ئه‌و كوشتارگه‌یه‌، كه‌ كه‌ سێك به‌ ناوی "محه‌مه‌د بوهیلال" ی به‌ ڕه‌گه‌ز فه‌ڕه‌نسی ئه‌نجامیدا.