هۆشداری دەدرێت لە روودانی کارەساتی مرۆیی لە مووسڵ
K24 - ھەولێر
نەتەوە یەکگرتووەکان روونیکردەوە، لەکاتی دەستپێکردنی شەڕی مووسڵ، پێشبینی دەکرێت رێژەی قوربانیان زۆر بەرزببێتەوە و لێشاوی ئاوارەکانیش زۆر زیاد بکات.
نەتەوە یەکگرتووەکانی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، بڕی 2 ملیار دۆلار بۆ لایەنی مرۆیی شەڕی مووسڵ دابین بکرێت، بۆ ئەوەی لە قەبارەی کارەساتەکە کەمبکرێتەوە.
رێکخراوە نێودەوڵەتییەکە داوای بوودجەیەکی بەپەلە دەكەن بۆ درووستکردنی کەمپ و شوێنی حەوانەوە بۆ ئەو ئاوارانەی لە کاتی شەڕدا مووسڵ جێدەهێڵن.