ده‌وحه‌.. میری قەتەر و وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبوونه‌وه‌

K24 - هەولێر:

شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان تاووتوێ کرد.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی هەواڵی قەتەر QNA، شێخ تەمیم لە دیوانی میری لە دەوحەی پایتەختی وڵاتەکەی، پێشوازیکردووە لە عەبدوڵڵاهیان کە بە سەردانێکی فەرمی لە قەتەرە.

لەو کۆبوونەوەیەدا تاووتوێی رێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بابەتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کرا.

سەرۆکوەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، محەممەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئال سانی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.