وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دواین ئاماری تووشبوون و مردنی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون راگەیاند
K24 – هەولێر:
سینان غازی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، ئاماری تووشبووان به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون راگەیاند، تا ئێستا 225 كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوونه‌و به‌هۆیه‌وه 35 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئەمڕۆ سێشەممە (20ــی حوزەیرانی 2023)، سینان غازی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، دواین ئاماری تووشبوون و مردنی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوونی راگەیاند، کە تا ئیستا 225 کەس تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوونە و 35 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
له‌لایه‌كی دیكه عوده‌ی عه‌بادی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نه‌خۆشخانه‌ی ڤێته‌رنه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرایكردووه، له‌ماوه‌ی مانگێكدا پێنج كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوونه دوایین تووشبووی نوێ له ناوچه‌ی مووسڵی نوێ تۆماركراوه.
بە گوێرەی ئامارەکان سەرجەم پارێزگاکان تووشبوونیان بە نەخۆشییەکە تۆمارکردووە، هەروەها پارێزگای زیقار لە ژماری توشبوواندا لە پلەی یەکەمدایە، جگە لە سلێمانی، کە پێنجشەممەی رابردوو رایگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی تۆمار نەکردووە.
تای خوێنبەربوون کە بە "تای خوێنبەربوونی کریمیا - کۆنگۆ" ناسراوە، هەروەها بە یەکێک لە کۆمەڵەی تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی دادەنرێت کە بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بڵاودەبێتەوە.
دوای ئەوەی کەسێک تووشی ڤایرۆسەکە دەبێت، نزیکەی هەفتەیەکی پێدەچێت بۆ دەرکەوتنی نیشانەکانی، کە بریتیە لە خوێنبەربوونی ناوەکی یان دەرەکی لەگەڵ تایەکی بەرز.
بەگوێرەی زانیاریەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، رێژەی مردن بەتای خوێنبەربوون %40، تاوەکو ئێستا هیچ چارەسەرێکی بۆ نەدەزۆراوەتەوە.
نیشانەکانی تای خوێنبەربوون بریتین لە (تا، ئازاری ماسولکە، سەرگێژخواردن و سەرئێشە، ئازاری مل و پشت، هەوکردنی چاو و هەستیاری بە رووناکی، رشانەوە و سکچوون، ئازاری سک، ئاوسانی گەروو).