شاڵاو عه‌بدولخالق: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ توركیا گرنگه بۆ ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی به سه‌ردانێك گه‌یشته توركیا و له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازی لێكرا و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش كۆبووه‌وه. له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌وه، پسپۆرێكی بواری وزه رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ توركیا له‌م كاته‌دا، به گرنگترین سه‌ردان داده‌نرێت له رووی ئابووری و سیاسییه‌وه بۆ ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان.
شاڵاو عه‌بدولخالق پسپۆری بواری وزه، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، گرنگی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ توركیا، سێ ره‌هه‌ند له‌خۆ ده‌گرێت، یه‌كه‌میان، ده‌ركه‌وتنی ئاراسته‌ی كاركردنی حكومه‌تی توركیا دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌م وڵاته. دووه‌م، بابه‌تی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق، كه به‌غدا ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاته ئابوورییه‌كان، به نه‌وتیشه‌وه بخاته ژێر ده‌ستی خۆی، ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له‌م روانگه‌وه، زۆر شت یه‌كلایی ده‌كاته‌وه. سێیه‌م، توركه‌كان له دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس، تا ئێستا بۆچوونییان له‌باره‌ی كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌رنه‌بڕیووه، به‌ڵكو ته‌نیا ره‌تی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقییان داوه‌ته‌وه، به‌وه‌ی ئه‌م كه‌یسه‌تان بردووه‌ته‌وه له‌یه‌ك خاڵدا، له‌وانی دیكه توركه‌كان براوه بوونه.
ده‌شڵێت: "سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌م كاته‌دا، ناردنی په‌یامه بۆ ئه‌وه‌ی بزاندرێت كه حكومه‌تی نوێی توركیا چۆن له‌گه‌ڵ پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له رووی وزه، سیاسی و ئه‌منییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كات، هه‌روه‌ك چۆن دوژمنان هه‌وڵده‌ده‌ن پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه ژێر مه‌ترسییه‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت ورده ورده ئه‌م مه‌ترسییانه كه‌م بكاته‌وه".
له‌باره‌ی وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه، ئه‌و پسپۆره‌ی بواری وزه ده‌ڵێت: "ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا تا ئێستا له‌سه‌ر قازانج و سوودی هه‌موو عێراق كاریان نه‌كردووه، بۆیه مامه‌ڵه‌ی تا ئێستای دادگای فیدراڵی و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسییه، ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران دووباره ئه‌و په‌یامه ده‌نێرێت، كه ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان رۆڵی له ئیداره‌دانی نه‌وت و وزه دا هه‌بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی، بە سەردانێکی فەرمی گەییشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمار و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی سەردانەکە ئاماژەی بەوە دابوو، لە کۆبوونەوەکاندا " گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت."
ئەم سەردانەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەبێتە سێیەمین سەردانی فەرمیی مەسرور بارزانی وەکو سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ ئەو وڵاتە. رۆژی 28-11-2019، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم سەردانی فەرمی وەکو سەرۆکی حکومەت بۆ تورکیای ئەنجامدا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە.
پاش کۆبوونەوەکە مەسرور بارزانی گوتی، "به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاومان به‌دیهێنا له‌باره‌ی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان، له‌وانه‌ش په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه بازرگانییه‌كان و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه."
رۆژی هەینیش 15ـی نیسانی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جاری دووەم بە سەردانێک گەیشتە تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمار و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبوووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کە لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە 28ـی ئایاردا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، رۆژی شەممە 3ـی حوزەیرانی 2023، لە پەرلەمانی تورکیا سوێندی یاسایی خوارد، پاشان كاتژمێر 22:00ـی هەمان رۆژ کابینەی نوێی حکومەتەکەی ئاشکرا کرد.