وەزیری دەرەوەی لۆکسه‌مبۆرگ بۆ كوردستان24: لە هاوکارییەکانمان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبین

یان ئەسیلبۆرن وەزیری دەرەوەی لۆکسه‌مبۆرگ
یان ئەسیلبۆرن وەزیری دەرەوەی لۆکسه‌مبۆرگ

K24 – هەولێر:

وەزیری دەرەوەی لۆکسه‌مبۆرگ قسەی بۆ پەیامنێری کوردستان24 کردووە و دەڵێت، لە هاوکارییەکانمان بۆ هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش بەردەوام دەبین.

یان ئەسیلبۆرن وەزیری دەرەوەی لۆکسه‌مبۆرگ به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باسمان لە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی ئەوروپا و هەرێمی کوردستان کردووە. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هەوڵدەده‌ین پشتگیری زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان کۆبکەینه‌وه‌".

یان ئەسیلبۆرن هه‌روه‌ها گوتی: "له‌گه‌ڵ سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باسمان له‌ پەیوەندیەکانمان لەگەڵ هه‌رێمی کوردستان کرد، هەروەها پەیوەندییەکانی کوردستان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، هەموو ئەو کێشانەی خەڵکی کوردستانمان باسکرد، ئێمە بەهەموو شێوەیەک بەردەوام دەبین لەهاوکاریكردنی پێشمەرگە لەدژی داعش".

گوتیشی: "لۆکسه‌مبۆرگ وڵاتێکی ئەوروپییە و ئێمە لەرێگه‌ی خۆمانەوە لەرووی سیاسی هەوڵی ئەوە دەدەین پشتگیری زیاتر  بۆ هه‌رێمی کوردستان بۆ دیموکراسی و رێزگرتن لەمافەکانی مرۆڤ کۆبکەینەوە و ئەمەش زۆر گرنگە بۆ ئێمە."