هۆشداری له بێپاره‌بوونی ئاژانسێكی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌درێت

K24 - هەولێر:
ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ فریاگوزاری و كارپێكردنی ئاواره فه‌ڵه‌ستینییه‌كان "ئۆنروا" هۆشداری ده‌دا له لێكه‌وته‌كانی كه‌می پاره‌داكردنی و رایده‌گه‌یه‌نێت پاره‌دارنه‌كردنی كاریگه‌ری به‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ملیۆنان ئاواره و په‌ناخواز ده‌بێت.
فیلیپ لازارینی، كۆمسیاری گشتی ئۆنروا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان رایگه‌یاند، رێكخراوه‌كه‌یان كار ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی 300 ملیۆن دۆلار به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به كاره‌كانی تاوه‌كوو كۆتایی ئه‌مساڵ.
ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ فریاگوزاری و كارپێكردنی ئاواره فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئه‌مساڵ بانگه‌وازییه‌كی راگه‌یاند بۆ كۆكردنه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی 1،6 ملیار دۆلار به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك ته‌ندروستی و په‌روه‌رده، ئه‌وه‌ی ده‌شمێنێته‌وه ته‌رخان بكریت بۆ پڕۆسه به‌په‌له و فریاگوزارییه‌كان له غه‌ززه و كه‌ناری رۆژئاوا له فه‌ڵه‌ستین و ئوردن و سووریا و لوبنان، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها بڕی 812،3 ملیۆن دۆلاری له رێگه‌ی خۆبه‌خشییه‌وه كۆكردووه‌ته‌وه.
لازارانی له درێژه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا هۆشداری داوه و رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر وڵاتان ئه‌ندام پابه‌ند نه‌بن، له سه‌ره‌تای پاییزی داهاتوودا رووبه‌ڕووی قه‌یران و ئاسته‌نگییه‌كی زۆر ده‌بنه‌وه. به گوته‌ی ناوبراو، بۆ دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان، پێویستیان به بڕی 200 ملیۆن دۆلاری دیكه هه‌یه، به‌تایبه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنی هاریكارییه‌كان و دابینكردنی خۆراكی پیویست له كه‌رتی غه‌ززه كه به‌هاكه‌ی 75 ملیۆن دۆلار ده‌بێت، هاوكات له‌گه‌ڵ 20 ملیۆن دۆلاری دیكه بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان له سووریا، لوبنان و ئوردن.
ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ فریاگوزاری و كارپێكردنی ئاواره فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 1949 دامه‌زراوه و سه‌رپه‌رشتی پێشكه‌شكردن و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستی، كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان بۆ نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن ئاواره‌ی فه‌ڵه‌ستینی له سووریا، ئوردن، لوبنان، كه‌رتی غه‌ززه و كه‌ناری رۆژئاوا ده‌كات.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا هۆشداری دا و رایگه‌یاند، ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ فریاگوزاری و كارپێكردنی ئاواره فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه رووبه‌ڕووی بێده‌رامه‌تییه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه و خه‌ریكه رووبه‌ڕووی شكستێكی گه‌وره‌ی دارایی ده‌بێته‌وه.