کوردێک لەلایەن سەرۆکی ئایسلەند خەڵات دەکرێت

K24 – هەولێر

خوێندکارێکی کورد لە وڵاتی ئایسلەند خەڵاتی باشترین توێژینەوەی زانستی لە بواری ئەندازیاری شارستانی بەدەستهێنا و لەلایەن سەرۆکی ئەو وڵاتە خەڵاتی پێبەخشرا.

فریاد نادر باڵەکی، خەڵکی دەڤەری سۆران چەند ساڵێکە بە مەبەستی خوێندن لە وڵاتی ئایسلەند نیشتەجێیە، لە خوێندنی ساڵی 2022 – 2023، بڕوانامەی ماستەری لە بواری ئەندازیاری شارستانی بە دەستهێناوە، خەڵاتی باشترین توێژینەوەی لەسەر ئاستی ئەو وڵاتە پێدراوە.

 فریاد بە کوردستان24ی راگەیاند "لە کۆشکی سەرۆکایەتی لەلایەن سەرۆکی ئایسلەند گودنی جۆنیسۆن، پێشوازیم لێکرا و خەڵاتی رێزلێنانم پێبەخشرا".

ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆکی ئایسلەند خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیوەتە ئەو خوێندکار و قوتابیانەی لە بوارەکەی خۆیاندا پلەی نایەبیان بەدەستهێناوە.