سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له شاندێكى باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات
K24 – هەولێر:
لە دیداری نێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان باس لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە رووی هەمەجۆرکردنی ئابووری و بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کاراکردنی سیستەمی بانکی و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە کرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە (21ـی حوزەیرانی 2023)، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵای نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان (UN) به سه‌رۆكايه‌تيى عه‌بدوڵڵا ده‌رده‌رى، ياريده‌رده‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وەيه‌كگرتووه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌رێميى بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) تایبەت بە وڵاتانى عه‌ره‌بى كرد.
له دیدارەکەدا ياريده‌رده‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وەيه‌كگرتووه‌كان، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانیان و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو کە مەبەستیان يارمه‌تيدانە له بواری هه‌مەجۆركردنى ئابووری و سه‌رچاوه‌كانى داهات و رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا
لەلایەن خۆیەوە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە رووی هەمەجۆرکردنی ئابووری و بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کاراکردنی سیستەمی بانکی و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە کرد.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگیی پاراستنی سامانی ئاو و دروستکردنی بەنداوەکان کرا.