راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق جه‌خت له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان ده‌كاته‌وه
K24 – هەولێر:
قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ نیۆیۆرك، له‌گه‌ڵ ویكی فه‌نك، هه‌ماهه‌نگكاری نیشتمانی بۆ ئاسایش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆری هۆڵه‌ندا كۆبووه‌وه و گوتی: عێراق داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، فشار بخاته سه‌ر وڵاتانی جیهان، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانیان له كه‌مپی هۆلی سووریا وه‌برگرنه‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە (21ــی حوزەیرانی 2023)، قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ویکی فەنک، هەماهەنگیکاری نیشتمانی ئاماژه‌ی بەوەدا، عێراق له بری هه‌موو جیهان شه‌ڕی تیرۆری كردووه و رۆڵه‌كانی له‌و پێناوه‌دا كردووه‌ته قوربانی، بۆیه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانتر رۆڵی خۆی له پاڵپشتیكردنی عێراق له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان تێكه‌ڵكردنه‌وه‌یان به كۆمه‌ڵگه بگێڕێت.
ئه‌عره‌جی جه‌ختی كرده‌وه، حكومه‌تی عێراق هه‌نگاو به‌ره‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان به‌گوێره‌ی پلانی داڕێژراو ده‌نێت، له به‌رامبه‌ریشدا هێزه عێراقییه‌كان له راوه‌دوونانی تیرۆرستان به‌رده‌وامن، به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له سه‌رانسه‌ری عێراق.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، گوتیشی: عێراق داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، فشار بخاته سه‌ر وڵاتانی جیهان، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانیان له كه‌مپی هۆلی سووریا وه‌برگرنه‌وه.
کەمپی هۆل، دەکەوێتە باشووری شارۆچکەی هۆل لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، کەمپەکە لەژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر دایە و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پاسەوان و بەڕێوەبەری کاروباری ئەمنی کەمپەکەن. ئەو کەمپە تایبەتە بە خێزان و کەسوکاری چەکدارەکانی داعش، بەگوێرەی ئامارەکانی پێشوو زیاتر لە 71 هه‌زار كه‌سی سه‌ر به داعشی تێدابووه و نیوەی دانیشتووانی کەمپە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە و زۆربەیان عێراقین.
کەمپی هۆل بە مەترسی بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش لە قەڵەم دەدرێت چەند جارێکیش پشێوی لێکەوتووەتەوە، بۆیە بە فەرمی داوا لە وڵاتان کراوە هاووڵاتییانیان لەو کەمپە ببەنەوە وڵاتەکانیان.