سه‌فین دزه‌یی له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا كۆبووه‌وه
K24 – لاهای:
شاندی حکومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ جێگری وەزیری کاروباری سیاسەتی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵەندا له شاری لاهای کۆبووه‌وه.
ئەمڕۆ (چوارشه‌ممه 21ـی حوزه‌یرانی 2023)، لە باڵه‌خانه‌ی وەزاره‌تی دەرەوەی ھۆڵەندا له شاری لاهای، سەفین دزه‌یی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ده‌ره‌وه‌ی حکومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ مارسێل دیڤانک جێگری وەزیری کاروباری سیاسەتی دەرەوە کۆبووە.
لە کۆبونەوەکەدا سەفین دزه‌یی باسی لە پرسه‌كانی سیاسی، ئابووری و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرد و تیشکی خستەسەر پەیوه‌ندییەکانی هەرێم لەگەڵ به‌غدا، هه‌ردوولا جەختیان لەوەکردووە کە ھەرێمی کوردستان لە دوای پڕۆسەی رزگاری عێراق لە ساڵی 2003، بەشدارییه‌كی کارای لە پرۆسەی بنیاتنانەوەی عێراق و چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی کردووە و ھەربۆیەش خوازیاری پەیوەندییه‌كی زۆر باشە لەگەڵ به‌غدا و چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگه‌ی دایەلۆگ و بە پێ دەستوور.
ھەروەھا ئاماژەیان بە بەرنامە چاکسازییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد، کە هه‌ر لە ده‌ستپێكی کابینەی نۆیه‌مه‌وه چاکسازی لە زۆربه‌ی بواره جیاوازه‌كان ئەنجامدراوە، بە تایبەتی لە بواره‌كانی ئابووری، کشتوکاڵ، نەھێشتنی گەندەڵی، بەدیجتاڵکردنی کاروباری دامەزراوە حکومییەکان و باشترکردنی سیاسەتی وەبەرھێنان بۆ کۆمپانیا بیانییەکان بۆ ئەوەی بە ئاسانتر بتوانن وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
لە تەوه‌رێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا، باس لە ئه‌گه‌ری سەرھەڵدانەوەی داعش لە ناوچەکە کرا و ھەروەھا باسیان لە رەوشی پەنابەر و ئاوارەکانی نیشتەجێی ھەرێمی کوردستان کرد.
سەفین دەزیی ئاماژەی بە پەیوەندی بەھێز و دۆستانەی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ھۆڵەندای دا و سوپاسی حکومەتی ھۆڵەندای کرد، لە ھاوکاری و پشتگیریان بۆ ھەرێمی کوردستان لە شەڕی دژە تیرۆر و ھەروەھا ھاوکارییه‌كانیان لە پرۆسەی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە و بواری کشتوکاڵ به‌رده‌وامن.
هەردوولا جەختیان لە بەرده‌وامی بەهێزکردنی پەیوه‌ندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی ھۆڵەندا لە بوارە جیاوازەکان، بە تایبەتی لە بواری نەھێشتنی تیرۆر و کشتوکاڵ، هەروەها رەخساندنی دەرفەت بۆ کۆمپانیا ھۆڵەندییەکان كرده‌وه، بۆ ئەوەی وەبەرهێنان بکەن لە هەرێمی کوردستان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ سەفین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ جۆست فەلامەند بەرپرسی کاروباری ئاسایش لە وەزاره‌تی دەرەوەی ھۆڵەندا کۆبووە و لە کۆبونەوەکەدا باس لە پرسی سیاسی و ئاسایش لە ناوچەکەدا کرا و باس لە مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی داعش کرا و جەخت لە بەرده‌وامی ھاوکاریکردنی کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی کرایەوە، بۆ رێگەگرتن لە مەترسییەکانی داعش لە ناوچەکەدا و سوپاسی و ستایشی حکومەتی ھوڵەندا کرا لە ھاوکاریکردنی ھەرێمی کوردستان لە شەڕی دژە تیرۆر و جەخت لە ھاوکاریکردنی بەرده‌وامی ھاوکارییەکانی حکومەتی ھۆڵەندا کرایەوە لە پرۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە.