كتێبه‌كه‌ی مۆرینهۆ به كوردی كرا
-
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا، راگه‌یاندكارێكی وه‌رزشی شاری هه‌ولێر، كتێبێكی له باره‌ی خۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالییه‌وه له عه‌ره‌بییه‌وه كردۆته كوردی كه لە لایەن نووسەر و شرۆڤەکار و توێژەری وەرزشی عەرەب محەمەد عەواد نووسراوە.
ئه‌مڕۆ له پرێس كۆنفرانسێكدا كه لێژنه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی بۆی ساز كرد بوو كتێپه‌كه‌ی مۆرینهۆی كه له 192 لاپه‌ڕ پێكهاتووه له ژێر ناونیشانی به (بنه‌ماكانی سه‌ركه‌وتن و نهێنییه‌كانی دژایه‌تی بارسێلۆنا) بڵاو كرده‌وه.له ماوه‌كانی رابردوو رۆژنامه‌نووسێكی دیكه‌ی وه‌رزشی شاری سلێمانی كتێبێكی (پێپ گواردیۆلا)ـی راهێنه‌ری پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای مانچێسته‌ر سیتی بۆ سه‌رزمانی كوردی وه‌رگیرا.