وەرگرتن بۆ خولی نوێی ئەفسەران لە کۆلیژەکانی سەربازی زاخۆ و قەڵاچۆلان دەستپێدەکات

پێشمەرگە
پێشمەرگە

K24 – هەولێر:

لە بانگەوازێكدا سەرۆكایەتی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، وادەی پێشکەشکردن بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە خولی نوێی ئەفسەران لە لە كۆلیژەكانی سەربازی 2ـی زاخۆ و 3ـی قەڵاچۆلان، ئاشکرادەکات.

رۆژی چوارشەممە (22ـی حوزەیرانی 2023)، راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، سەرۆكایەتی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە بانگەوازێكی تایبەتی راگەیاندووە بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە خولی نوێی ئەفسەران، لە كۆلیژەكانی سەربازی 2ـی زاخۆ و 3ـی قەڵاچۆلان، هەرکەسێک ئارەزوومەندە، دەتوانێت فۆڕمی داواکاری پڕ بکاتەوە، بەپێی ئەو مەرج و رێنماییە پێویستانەی کە دیاریکراون.

لە بانگەوازەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، وەرگرتن بۆ هاووڵاتییان و پێشمەرگەیە و داواکاری لە 5ـی تەمموزی 2023 دەستپێدەکات و لە 20ـی تەمموزی2023، کۆتایی دێت.

هەروەها سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە راسپاردە و مەرجەکانی وەرگرتن لە خولی 29ـی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلیژی سەربازی زاخۆ و خولی پێنجەمی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلیژی سەربازی قەڵاچۆلان بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی شارسانی بەکالۆریۆس و بە سەرەوە بڵاوکردووەتەوە.

0
0
0