لیۆنێل مێسی بۆ وه‌رگرتنی 3 خه‌ڵاتی ساڵی 2023 به‌ربژێره
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینا بۆ وه‌رگرتنی 3 خه‌ڵاتی باشترینی ساڵی 2023 به‌ربژێركراوه، له به‌رامبه‌ردا دوو خانمه یاریزانی تۆپی پێ كێبڕكێی ئه‌ستێره‌كه‌ی یانه‌ی ئینته‌ر میامی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ESPNـی ئه‌مریكا به فه‌رمی به‌ربژێرانی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی ESPYـی بڵاوكرده‌وه كه بڕیاره ئه‌م خه‌ڵاته له رۆژی 12ـی مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵ له شاری لۆس ئانجلسی ئه‌مریكا دابه‌ش كرێت، یه‌كه‌مین مه‌راسیمی به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته له ساڵی 1993 به‌ڕێوه‌چووه.
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له ناوه‌راستی مانگی داهاتوو به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به ئینته‌ر میامی ئه‌مریكا ده‌كات بۆ یه‌كه‌مجار بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین وه‌رزشكاری ساڵ له‌سه‌ر ئاستی پیاوان به‌ربژێر ده‌كرێت.
مێسی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین وه‌رزشكاری 2023 كێبڕكێ له‌گه‌ڵ ئارۆن جه‌ج ئه‌ستێره‌ی به‌یسبۆڵی ئه‌مریكا، پاتریك مه‌همێسی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئه‌مریكا و نیكۆلا جۆكیچ ئه‌ستێره‌ی باسكه‌ی سڕبیا ده‌كات.
مێسی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتێكی دیكه‌ش به‌ربژێر كراوه كه تێیدا كێبڕكێ ده‌كات له‌سه‌ر وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پێشكه‌شكردنی باشترین ئاستی تاكه‌كه‌سی له‌و پاڵه‌وانێتییانه‌ی به‌شداریی كردووه به‌تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ی له مۆندیال پێشكه‌شی كرد له وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته نزیك بووه‌ته‌وه.
مێسی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین ئاستی تاكه‌كه‌سی له پاڵه‌وانێتییه‌كان كێبڕكێ له‌گه‌ڵ لیۆن ئیدواردس بۆكسێنه‌ری به‌ناوبانگی به‌ریتانیا و (رۆزه ژانگ) ئه‌ستێره‌ی گۆڵفی ئه‌مریكا ده‌كات كه ئه‌و وه‌رزشوانه باشترین ئاستییان له پاڵه‌وانێتییه‌كان پێشكه‌ش كردووه.
مێسی بۆ خه‌ڵاتێكی دیكه‌ش به‌ربژێركراوه كه تایبه‌ته به باشترین یاریزانی تۆپی پێی 2023، لیۆ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته ململانێ له‌گه‌ڵ خانمه یاریزانی بارسێلۆنا ده‌كات كه ئه‌م وه‌رزه چامپیۆنزلیگی خانمانی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه برده‌وه، سۆفیا سمیس خانمه یاریزانی تۆپی پێی ئه‌مریكا له نێو ریزی به‌ربژێره‌كانه.