هاتووچۆی گەرمیان: وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک شەش برینداری لێ کەوتەوە

K24 - هەولێر:

هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ (هەینی) بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلیکی جۆری ئسوزیو لەسەر رێگای کەلار - دەربەندیخان شەش کەس برینداربوون.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی هاتووچۆی گەرمیان، بریندارەکان گواسترانەونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لە ناحیەی باوەنور.

سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە، هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەداوە، ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی قەزای دەربەندیخان رۆیشتووە، لە نزیک گوندی ئاوەخێری کۆنترۆڵی لەدەست داوە و وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە شۆفێرەکە و پێنج لە سەرنشینەکانی برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

هەروەها تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردوە.