به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر: له ماوه‌ی پێنج مانگدا 500 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان و پلانی گه‌شتوگوزار بۆ وه‌رزی هاوین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، جیا له‌و پلانانه‌ی كه تایبه‌تن به بۆنه تایبه‌ته‌كان، ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر، به‌رده‌وام ستراتیژی درێژخایه‌نمان بۆ پێشوازی له گه‌شتیاران هه‌یه.
دلێر محه‌ممه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێشوازی له گه‌شتیاران بۆ وه‌رزی هاوین، له ئاستێكی یه‌كجار باشدایه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر گوتیشی: ئاسایش شاده‌ماری ره‌وتی گه‌شتوگوزاره، جیا له‌وه‌ش دروستكردنی هه‌ر ئاسانكارییه‌ك بۆ گه‌شتیار، هاندانه بۆ بره‌ودان به‌م كه‌رته.
باسی له‌وه‌شكرد، له پێنج مانگی رابردووی ئه‌مساڵ، 500 هه‌زار و 937 گه‌شتیار سه‌ردانی شاری هه‌ولێریان كردووه. پێشبینی كرد، رێژه‌كه بچێته ئاستێكی باشتر.
له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، به‌هۆکارەکانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و پرۆسه‌ی خۆپارێزی له‌م په‌تایه، ره‌وتی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان پاشه‌كشه‌ی كردبوو، دوای هه‌ڵگرتنی رێككاره‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به‌م په‌تایه، خه‌ریكه كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌بوژێته‌وه و گه‌شتیاران به چڕی روو له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.