فه‌هیم عه‌بدوڵڵا: به‌هۆی ململانێی په‌كه‌كه‌ و توركیا، بەشێک لە دانیشتوانی ناوچەکانی دهۆک ناتوانن بگەڕێنەوە سەر زەوی و باخەکانیان

فەهیم عەبدوڵڵا سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک
فەهیم عەبدوڵڵا سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک

K24-هه‌ولێر:

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی شه‌ڕ و ململانێی په‌كه‌كه‌ و توركیا، خەڵکی بەشێک لە ناوچەکانی دهۆک، ناتوانن بگەڕێنەوە سەر زەوی و باخەکانیان.

فەهیم عەبدوڵڵا سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بە کوردستان24ی راگەیاند، بەهۆی شەڕ و ململانێکانی پەکەکه‌ و سوپای تورکیاوە، خەڵکی بەشێک لە دانیشتوانی ناوچەکانی دهۆک، چەندین ساڵە ناتوانن بگەڕێنەوە سەر زەوی و باخەکانیان.

راشیگەیاند، بێدەنگی عێراق بەرامبەر بە دەستدرێژییەکانی سەر هەرێمی کوردستان، ئاماژەی رازیبوونیانە بە دۆخەکە.

به‌ هۆی بوونی په‌كه‌كه و بۆردومانه‌كانی توركیا‌، ته‌نیا له‌ سنووری پارێزگای دهۆك، زیاتر له‌ 300 گوند چۆڵكراون و خه‌ڵكێكی زۆریش ئاواره‌ بوونه‌.

ده‌ڤه‌ری ئامێدی، یه‌كێكه‌ له‌و ناوچانه‌ی كه‌ زۆرترین زیانی له‌ ئه‌نجامی بوونی په‌كه‌كه‌ به‌ركه‌وتووه‌، به‌ هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه‌ و توركیا نزیكه‌ی 30 هاووڵاتی سنووره‌كه‌ شه‌هید بوونه‌ و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه‌.

هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌ داوا ده‌كه‌ن، په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كانیان دووربكه‌وێته‌وه‌، به‌ڵام په‌كه‌كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زیاتر خۆی له‌ گوند و ئاواییه‌كان نزیك ده‌كاته‌وه‌.