تەرمی کاروان وەلی دۆزرایەوە؛ گومان لای کەسوکارەکەی دروست بووە
K24 - کەرکووک
دوای پێنج رۆژ تەرمی کاروان وەلی، ئەو گەنجە کوردە کە لە پرۆژەی ئاوی دووبز خنکابوو، دۆزرایەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 23ـی حوەزەیرانی 2023، بە چەند کیلۆمەترێک لەدووری شوێنی خنکانی و لەنزیک بای حەسەن، تەرمی کاروان وەلی دۆزرایەوە.
دەموچاوی تەرمەکە شێواوە و ناناسرێتەوە، ئەمەش بووەتە جێگەی گومان لای کەسوکارەکەی ئەو هاووڵاتییە.
لەئێستادا تەرمەکە لە پزیشکی دادی کەرکووکە و کەسوکارەکەی چاوەڕێی توێکاری تەرمەکەی دەکەن.
کاروان وەلی رۆژی دووشەممەی رابردوو 19ـی حوزەیرانی 2023، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی لەپرۆژەی ئاوی دووبز خەریکی مەلەوانی بوونە و دوای چەند کاتژمێرێک تەنها جلوبەرگ و مۆبایلەکەی دۆزرایەوە.