رێوار محه‌ممه‌د: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ پێشوازیكردنی گه‌شتیاران له پارێزگای دهۆك
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری دهۆك پلانێكی درێژخایه‌نی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر چوار وه‌رزدا پێشوازی له میوانان و گه‌شتیاران بكات، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ رۆژانی جه‌ژنی قوربان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان بۆ پێشوازیكردن له گه‌شتیاران كردووه.
رێوار محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری دهۆك تایبه‌ت كوردستان24 به‌ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری دهۆك پلانێكی درێژخایه‌نیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر چوار وه‌رزدا پێشوازی له میوانان و گه‌شتیاران بكه‌ن بۆ ناوچه گه‌شتوگوزارییه‌كانی سنووری شاره‌كه، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌یش، كه بۆ جه‌ژنی قوربان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه بۆ پێشوازیكردن له میوانان و گه‌شتیاران.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سروشتی كوردستان به‌گشتی و پارێزگای دهۆك به‌تایبه‌تی، گه‌شتیاران ده‌توانن له هه‌ر چوار وه‌رزدا گه‌شتی بۆ بكه‌ن. گوتیشی، به كۆتاییهاتنی وه‌رزی خوێندن و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، رێژه‌ی گه‌شتیاری بۆ ئه‌و سنووره زیاتر بووه.
ناوبراو روونیشكرده‌وه، له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای ساڵی 2023 تاوه‌كو كۆتاییه‌كانی مانگی نیسان، نزیكه‌ی 800 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی پارێزگای دهۆكیان كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه زۆربه‌ی گه‌شتیارییه‌كان له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق و پارێزگای مووسڵ بوونه.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری دهۆك جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌وڵ و پلانه‌كانیان به‌و ئاراسته‌یه‌یه، كه زۆرترین گه‌شتیاری توركیا و باكووری كوردستان رابكێشنه شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی پارێزگای دهۆك، ئه‌مه‌یش وه‌ك هه‌نگاوێكی جێگره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌نیا پشت به گه‌شتیارانی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق نه‌به‌ستن، گوتیشی، له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌دا، له چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، نزیكه‌ی 60 هه‌زار گه‌شتیاری بیانی سه‌ردانی پارێزگای دهۆكیان كردووه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شت و به‌سه‌ربردنی پشووه‌كانیان.
له‌باره‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ گه‌شتیاران كاتێك سه‌ردانی دهۆك ده‌كه‌ن، رێوار محه‌ممه‌د باسی له‌وه كرد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری دهۆك، ئاكرێ، ئامێدی و شێخان چه‌ندین تیمی تایبه‌تیان هه‌یه و سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان پێشكه‌ش به گه‌شتیاران بكه‌ن و كه‌موكوڕییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هاوكار بن له دڵنیایی گه‌شتییه‌كانیاندا. جه‌ختیشكرده‌وه له كابینه‌ی نۆیه‌مدا هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری له سنووره‌كه‌دا فراوان بكه‌ن.