مایڵز كاگینز: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی دابینكردنی سیسته‌می به‌رگرییه‌وه هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت
K24- هەولێر:
لیژنەی ئاسایش و بەرگریی کۆنگرێسی ئەمریکا بڕگەیەکی بۆ هەمواری یاسای وەزارەتی بەرگریی 2024ـی زیاد کردووە و داوا دەکات سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی بە هێزەکانی پێشمەرگە بدرێت، هاوكات گوته‌بێژی پێشووی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا ئامانجییه‌تی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه رابگرێت.
مایڵز كاگینز، گوته‌بێژی پێشووی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا چاوی له‌وه‌یه له رێگه‌ی دابینكردنی سیسته‌می به‌رگرییه‌وه هه‌رێمی كوردستان له هێرشه‌كان به‌تایبه‌تی هێرشه‌كانی ئێران بپارێزێت، له قۆناغی یه‌كه‌میشدا هه‌وڵ ده‌دا بوودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكات، هه‌روه‌ها له قۆناغی دووه‌مدا سیسته‌مه‌كه‌ی بۆ دابین ده‌كات.
گوتیشی، دابینكردنی سیسته‌می به‌رگری بۆ هه‌رێمی كوردستان قۆناغێكی دیكه و ته‌واوكردنی قۆناغی یه‌كه‌می هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه بۆ هه‌رێمی كوردستان كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2014ـو ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی داعش ده‌ستیپێكردووه، جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگه، به‌تایبه‌تی كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێی بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، كه كارخوازان و وه‌به‌رهێنانی ئه‌مه‌ریكیشی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان بۆ كارخوازان و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌ن، بۆیه دابینكردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌هێزه، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌و په‌یوه‌ندییانه باشتر بكرێت، به‌تایبه‌تی كه هێشتا پێویست ده‌كات ریفۆرمێكی باشتر له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی كراوه‌تر بێت به‌رامبه‌ر به پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی.
دێریك هارڤی، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له كۆنگرێس هه‌وڵێك له ئارادایه بۆ هاوكاریكردنی زیاتری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به دابینكردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ری.
هارڤی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سوپای عێراق له ماوه‌ی رابردوودا سه‌خت بووه، به‌تایبه‌ت كه عێراق به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه تواناكانی سه‌ربازی پێشمه‌رگه سنووردار بكات، له كاتێكدا پێشمه‌رگه توانای هه‌یه و ده‌توانێت نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و به‌رگری لێ بكات، به پێویستیشی زانی حكومه‌تی عێراق سوپاسی رۆڵی پێشمه‌رگه بكات له پای به‌رگریكردنی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌تایبه‌تی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له كۆشكی سپی باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی باشتر كار له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان بكات، جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ده‌بێت پێشمه‌رگه پشكی خۆی هه‌بێت له بوودجه‌ی گشتی عێراق.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم بتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كان، ده‌كرێت قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی زیاتری پێ بدرێت، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران به چه‌ندین سه‌ختیدا تێپه‌ڕیوه، گوتیشی، ئه‌گه‌ر له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان یه‌كگرتوویی هه‌بێت به‌تایبه‌ت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له به‌غدا به‌هێزتر ده‌كات و هاوكاری ئه‌مه‌ریكا و لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ باشتركردنی بارودۆخی عێراق.