توێژینه‌وه‌یه‌ك: ره‌نگه ئه‌م نه‌وه‌یه دوایین نه‌وه بێت دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن ببینێت
K24 - هەولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماژه به له‌ناوچوونی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن ده‌كات و هۆشداری ده‌دات له ئه‌گه‌ری له‌ناوچوونی ئه‌مازۆن، كاره‌سات به‌سه‌ر ژینگه‌ی زه‌وی و دانیشتووانه‌كه‌یدا دێت.
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی "رۆتامستید" له دوا توێژینه‌وه‌ی خۆیدا سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر كاره‌ساته ژینگه‌ییه‌كان، كه رووبه‌ڕووی زه‌وی ده‌بنه‌وه و رایگه‌یاندووه، له‌پاڵ چه‌ندین هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و تێكچوونی ژینگه، ئاماژه‌كان بۆ له‌ناوچوونی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن مه‌ترسیدارن.
ئه‌و ناوه‌نده‌ی توێژینه‌وه روونیكردووه‌ته‌وه، پێشبینییه‌كانی له‌ناوچوون و كۆتاییهاتنی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن له واده پێشبینیكراوه‌كانی پێشوو زۆر خێراتره، به‌شێوه‌یه‌ك ره‌نگه ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێستای مرۆڤ، دوایین نه‌وه بێت، دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن ببینێت، ئیتر ره‌نگه دوای ساڵی 2100 ئه‌م دارستانانه ببنه "سافانا".
توێژینه‌وه‌كه روونیكرده‌وه، سافانا به واتای ئه‌وه‌ی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆرن بۆ بیابانێكی زه‌رد ده‌گۆڕێن، به‌مه‌یش ناوچه‌ی ئه‌مازۆن ناوه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت بۆ ناوچه‌ی "خاڵی وه‌رچه‌رخان"، واته ژینگه و كه‌شوهه‌وای جیهان بۆ دۆخێكی نه‌خوازراو ده‌گۆڕێت، كه مرۆڤ و بوونه‌وه‌رانی دیكه‌ی سه‌ر زه‌وی رووبه‌ڕووی كاره‌ساته گه‌وره‌كان ده‌كاته‌وه.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، جگه له گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، هاوكات سووتانی ئه‌و دارستانانه كه به‌شێكیان به ده‌ستی ئه‌نقه‌ستی مرۆڤن، دوو هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ له‌ناوچوون و كۆتاییهاتنی ته‌مه‌نی ئه‌و دارستانانه.
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی "رۆتامستید" هۆشداری ئه‌وه‌ی داوه، له‌ناوچوون و ئاوابوونی ئه‌مازۆن، جیهان رووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی تێكچوونی سیسته‌می ژینگه ده‌كاته‌وه لەوانەیش؛ سەهۆڵبەندانەکانی گرین‌لاند، ئەنتارکتیکای ڕۆژئاوا، كه ناوچه‌ی رۆژئاوای كیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشووره و پله‌ی ساردییه‌كه‌ی هه‌ره‌به‌رزه، بەستەڵەکی هەمیشەیی سیبیریا کە بارگاوی بووە بە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و میتان، وەرزی باراناوی باشووری ئاسیا و رێڕه‌وی زەریای ئەتڵەنتیك، کە دەتوانێت لە بنەڕەتدا جیهان بگۆڕێت.
نزیکەی 2%ـی دارستانەکانی ئەمازۆن، کە بۆ زیاتر لە پێنج ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە درێژ دەبێتەوە، لە ساڵی 1970ـوه بەهۆی به‌كارهێنان و بەرهەمهێنانی دار بۆ بواری پیشه‌سازی، فوول سۆیا "فاسۆلیا"، رۆنی خورما، سووتەمەنی بایۆلۆژی و گۆشتی مانگا لەناوچوونه یانیش تێکچوونە.