لە بەسرە هەشت کەسی بیانی دەستگیرکران

وێنەی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون
وێنەی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون

K24- هەولێر

دەزگای هەواڵگری عێراق رایگەیاند، هەشت کەسیان دەستگیرکردووە کە ویستوویانە لە سنووری بەسرەوە بە نایاسایی دزە بکەنە ناو خاکی عێراقەوە.

لە راگەیەندراوێکی دەزگای هەواڵگریدا هاتووە، "بەپێی زانیاریی دروست بۆ بەدواداچوونی تۆڕەکانی قاچاغچێتی، توانیویانە هەشت کەسی بیانی دەستگیربکەن کە هەوڵیانداوە بە شێوەیەکی نایاسایی دزە بکەنە ناو خاکی عێراقەوە، بە تایبەتی بۆ پارێزگای بەسرە.

لە راگەیەندراوەکەی دەزگای هەواڵگریدا ئاماژە بەوەشکراوە، "رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر و رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێن".