رۆمانۆوسكی پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق دووپاتكرده‌وه
K24 - هەولێر:
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق پاڵپشتی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ عێراق دووپاتكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقیدا هاتووه: له به‌غدا ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 24ـی حوزه‌یرانی 2023)، قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی و ئه‌لینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆبوونه‌وه.
هه‌ردوولا دواین پێشهاتی سیاسی و ئه‌منی، له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییان تاووتوێكرد، جیا له تیشكخستنه‌سه‌ر پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و به‌غدا و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئه‌و پرسانه‌ی كه جێی بایه‌خی هه‌ردوو وڵاتن، به‌تایبه‌ت دۆسییه‌ی كه‌مپی هۆل و به‌رده‌وامی له هه‌ماهه‌نگییكردن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر. (هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی ئاماژه‌ی پێدراوه).
قاسم ئه‌عره‌جی داوایكرد پێشنیازه‌كه‌ی عێراق له‌باره‌ی به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به كه‌مپی هۆل به‌ر له كۆتایی ئه‌مساڵ قبوڵ بكرێت.
له‌پێناو دابینكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه، ئه‌عره‌جی هه‌ڵوێستی عێراقی له‌باره‌ی هاریكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نیشاندا و رایگه‌یاند، سیاسه‌تی عێراق په‌یوه‌سته به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه هاوسه‌نگه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتاندا.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، پابه‌ندی وڵاته‌كه‌ی به به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كان بۆ حكومه‌تی عێراقی له بواره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و مادده‌ی هۆشبه‌ر و پرسه مرۆییه‌كانی دووپاتكرده‌وه.