وه‌زاره‌تی كاره‌با: بەرهەمهێنانی كارەبا 1800 مێگاوات كەمبووەتەوە
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاستی غازی شل لەناو كێڵگەی كۆرمۆڕ بەرزبووەتەوە و مەترسی لەسەر كێڵگەكە دروست كردووە. ده‌شڵێت: بەرهەمهێنانی كارەبا 1800 مێگاوات كەم بووەتەوە.
له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، مه‌ترسی له‌سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر دروست بووه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگەیاندراوێك لە وەزارەتی كارەباوە
ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە پرۆسەی گواستنەوەی شلەی غاز لەلایەن كۆمپانیای گواستنەوەوە بۆ ناو کۆگاکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئاستی غازی شل لەناو كێڵگەی كۆرمۆڕ بەرزبووەتەوە و مەترسی لەسەر كێڵگەكە دروست كردووە.
بەناچاری بەرهەمهێنانی غاز بە بڕی 250 ملیۆن مەتر سێجا كەم كراوەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا 1800 مێگاوات كەم بووەتەوە. لە ئێستادا هەموو لایەنە پەیوەندارەكان لە هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكەدان.