كچانی گازی باكوور بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی عێراق
یانه‌ی گازی باكووری شاری كه‌ركووك بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق بۆ ئاستی كچان.
كه‌مێك پێش ئێستا، له یاریی كۆتایی خولی كچانی تۆپی پێی عێراق كه یارییه‌كه له شاری دهۆك به‌ڕێوه چوو، یانه‌ی گازی باكوور به گۆڵێكی بێ‌وڵام له یانه‌ی زێره‌ڤانی خاوه‌ن یاریگه برده‌وه.
فیدراسیۆنی تۆپێی عێراق به‌هۆی ئارامی و هێمنی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا كه یارییه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق بۆ ئاستی خانمان له شاری دهۆك به‌ڕێوه بچێت، كه تێیدا چوارگۆشه‌ی زێڕینی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه له یانه‌كانی زێره‌ڤانی، قوه‌ی جه‌وییه، گازی باكوور و بیلادی پێكهاتبوون، یارییه‌كانیش به‌شێوه‌ی یه‌ك دۆڕاندن به‌ڕێوه چوو، دواجار دوو یانه‌ی كوردی گه‌یشتنه فیناڵی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه و كه تێیدا كچانی گازی باكوور بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژوویاندا نازناوه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا.