ئەوروپا و ناتۆ دەیانەوێت رێگری لە جیابوونەوە بکەن و بەسەر ئاستەنگەکاندا سەرکەون

K24 - هەولێر

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی لوتکەی داهاتووی ناتۆ لە لیتوانیا و فراوانبوونی ئەندامێتی بۆ ئەوەی دوو لە هاوپەیمانی نوێی وەک فینلاند و سوید لەخۆبگرێت، قسە لەسەر یەکگرتنی گوماناوی نێوان یەکێتی ئەوروپا و زەریای ئەتڵەسی گەڕاوەتەوە ناو رێکخراوی ناتۆ.

سەرەڕای ئەو وەرچەرخانە روونەی کە شەڕی ئۆکرانیا بەسەر سیاسەتەکانی بەرگری ئەوروپایدا سەپاندووە و هەنگاوە بێ وێنەیەکانی زۆربەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ هەماهەنگی سیاسەتە سەربازییەکانیان و دانانی بناغەکانی پڕۆژەی هاوبەش لە بواری بەرهەمهێنانی سەربازیدا، بەرپرسانی ئەوروپا دان بەوەدا دەنێن ڕێگای سیاسەتی بەرگری یەکگرتوو هێشتا درێژە، هەروەها بەبێ ئەو ئاستەنگی زۆر هەیە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئاسان نابێت بەسەریاندا.

جۆزێب بۆرێل نوێنەری یەکێتی ئەوروپا بۆ سیاسەتی دەرەوە، داوای "تێکەڵکردنی" ئەنجومەنی ئەوروپا دەکات کە نوێنەرایەتی وڵاتانی ئەندام و کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەکات، بەو پێیەی ئەنجومەنەکە دەزگایەکی یاسادانان نییە، بەڵکو ئۆرگانێکی سیاسییە بە شێوەیەکی نایاب کە بڕیارەکانی بنیات بنێت لەسەر ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی کۆمیسیۆن.

شارەزایانی ئەنجومەنەکە پێشنیازێکیان ئامادە کردبوو، کە تا ئێستاش چاوەڕێی پێشکەشکردنی بۆ سەرۆکی وڵاتان و حکومەتەکانە، داوای دەستبەرداربوون لە حوکمی کۆدەنگی لە بڕیارە دیپلۆماسییەکان و سەپاندنی سزاکان، و پاراستنی لەسەر پرسە بنەڕەتییەکان، وەک پەسەندکردنی پەیوەستبوون بە ئەندامێکی نوێ بۆ یەکێتی یان پەیوەندیدار بە بنەما و بەها دامەزرێنەرەکانی پڕۆژەی ئەوروپی.

بەڵام شارەزایان پێیان وایە بەکارهێنانی حوکمی زۆرینە لەبری رێککەوتن بۆ وەرگرتنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئەوروپا، سەرەڕای گرنگییەکەی وەک هەنگاوێکی سیاسی پێویست، بە تەنها بەس نییە بۆ ئەوەی بە ئاراستەی سیاسەتێکی بەرگریی یەکگرتوو و کاریگەر لە مەیدانەکەدا هەنگاو بنێن، هەروەها مەرجێک زیاتر لە 125 سیستەمی چەکی جیاواز لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا هەبێت، هەربۆیە بەرزکردنەوەی سەقفی خەرجییە سەربازییەکان بۆ لەسەدا 2ی بەرهەمی ناوخۆیی هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات ئەگەر هەر وڵاتێک بەردەوام بێت لە پەرەپێدانی جبەخانەی خۆی.

بەڵگەنامەی ستراتیژی بنەڕەتی کە لە سەرەتای ئەمساڵدا لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە داڕێژراوە، ئاماژە بەوە دەکات کە کاتی دەستپێکردنی پڕۆژەی هێزە چەکدارە هاوبەشەکانی ئەوروپا هاتووە.

بەرپرسانی ئەوروپی لە لێدوانەکانیاندا دەڵێن: هەر سیاسەتێکی هاوبەشی بەرگری دەبێت تەواوکەری هاوپەیمانی ئەتڵەسی بێت، واتا ناتۆ،  بەتایبەتی کە مادەی پێنجەمی پەیماننامەی واشنتن بۆ دامەزراندنی هاوپەیمانییەکە پرەنسیپی بەرگری بەکۆمەڵ دیاریکراوە، کە مافی بەرگری بەکۆمەڵ بۆ هەموو وڵاتێک گەرەنتی دەکات بەرگری هاوبەش لە ئەگەری بەرکەوتن بە دەستدرێژی لە هەر وڵاتێکی دەرەوەی هاوپەیمانی.