وه‌زیری به‌رگری عێراق: پێکهێنانی لیوای 20ـی هاوبەش لە یاسای بودجەدا جێگیرکراوە

سابت محەممەد عەباسی وەزیری بەرگری عێراق
سابت محەممەد عەباسی وەزیری بەرگری عێراق

K24 - هەولێر:

وه‌زیری به‌رگری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێکهێنانی لیوای 20ـی هاوبەشی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە یاسای بودجەدا جێگیرکراوە.

سابت محەممەد عەباسی وەزیری بەرگری عێراق، لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، پێکهێنانی لیوای 20ـی هاوبەشی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە یاسای بودجەی گشتی عێراق جێگیرکراوە و دوای بڵاوکردنەوەی یاساکە لە رۆژنامەی وەقائع، بە هەماهەنگی و کارکردن لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لیوای 20 پێکدەهێنن.

وەزیری بەرگری عێراق  هه‌روه‌ها گوتی: "لیوای 20، لیوایەکی تەواو هاوبەشە و یەکێکە لە پێشنیازەکانی نێو بودجەی گشتی عێراق و سوپاس بۆ خوا پێکهێنانی پەسەندکراوە و ئێستا چاوەڕێین بودجە لە رۆژنامەی وەقائع بڵاوبکرێتەوە، بۆ ئەوە بە هەماهەنگی و کارکردن لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لیواکە پێکدەهێندرێت".

لەچوارچێوەی فراوانکردنی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و بەئامانجی پاراستنی ئاسایشی ناوچە کێشەلەسەرەکان، بڕیاربوو لیوایەکی پێشمەرگە بخرێتەسەر میلاكی وەزارەتی بەرگری فیدڕاڵ، له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زیری به‌رگری عێراق رایگه‌یاندووه‌، كه‌ پێکهێنانی لیوای 20ـی هاوبەشی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە یاسای بودجەی گشتی عێراق جێگیرکراوە.