گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با: رۆژانه‌ نزیكه‌ی 19 كاتژمێر كاره‌با به‌ هاووڵاتییان ده‌درێت

ئومێد ئەحمەد گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئومێد ئەحمەد گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژانه‌ نزیكه‌ی 19 كاتژمێر كاره‌با به‌ هاووڵاتییان ده‌درێت و گوتیشی: "لە خراپترین دۆخی ناوچە گەرمەكانیش نزیكەی 17 كاتژمێر كارەبا ھەبووە".

ئومێد ئەحمەد گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە كوردستان 24ی راگەیاند، لەم وەرزەدا، لە ھەندێ ناوچەی ھەرێم رۆژانە 19 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتیان دەدرێت.

ده‌شڵێت: "لە خراپترین دۆخی ناوچە گەرمەكانیش نزیكەی 17 كاتژمێر كارەبا ھەبووە".

دوێنێش وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاندبوو، ئاستی غازی شل لەناو كێڵگەی كۆرمۆڕ بەرزبووەتەوە و مەترسی لەسەر كێڵگەكە دروست كردووە و بەرهەمهێنانی كارەبا 1800 مێگاوات كەمبووەتەوە.