کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، خێراى با لەنێوان ( 15 – 25 ) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ماوەیەکی کەم زیاد دەبێت بۆ سەروی 30 کم بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشوور و باشووری خۆرئاوای هەرێمی کوردستان.

کەشناسی پێشبینی کردووە، پلەى گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی سێشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، ئەگەری تۆزێکی سووک  هەیە بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم. پلەی گەرما نزم  دەبێتەوە بە (2-3) پلە  بە بەراورد بەتۆمارەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 40 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 36 پلەى سیلیزى

دهۆک: 37 پلەى سیلیزى

کەرکوک :  41 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 38 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 26 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  39 پلەى سیلیزى

سۆران :  38 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  42 پلەى سیلیزى