بوومەلەرزەیەک لە دهۆک روویدا

دیمەنێکی شاری دهۆک
دیمەنێکی شاری دهۆک

K24 - هەولێر

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلەی ریختەر لە سنووری پارێزگای دهۆک روویدا و هاووڵاتییان هەستیانپێکردووە.

پەیامنێری کوردستان24 لە دهۆک رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی حوزەیرانی 2023، کاتژمێر 09:45 خولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلەی رێختەر لە سنووری پارێزگای دهۆکی روویدا و چەقی بوومەلەرزەکە لە قەزای ئامێدی بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی دوو کیلۆمەتر لەژێر زەویدا روویداوە و هاووڵاتییان  لە ئاکرێ، ئامێدی، بەردەڕەش، سێمێل و کانی ماسێ هەستیان پێکردووە. 

تا ئێستا بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هیچ راگەیەندراوێکی فەرمی لەبارەی بوومەلەرزەکە بڵاونەکردووەتەوە.