سلێمانی: مامۆستایه‌ك له ئه‌كوا پاركی چاڤیلاند به جه‌ڵته گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - سلێمانی:
مامۆستایه‌كی زانكۆی به‌غدا له ئه‌كوا پاركی چاڤیلاند جه‌ڵته لێی ده‌دات و گیانی له‌ده‌ستدا.
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرای پارێزگای سلێمانی، بە کوردستان24ـی راگەیاند، کاتژمێرێک پێش ئێستا، کەسێک بە ناوی محه‌ممه‌د جاسم مامۆستا له بەشی پزیشکی زانکۆی بەغدا لە ئەکوا پارکی چاڤیلاند، جەڵتە لێی دەدات و گیانی لەدەستدا.
راشیگه‌یاند، ناوبراو و تەمەنی 65 ساڵە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.