عوسمان كه‌ریم: باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ده‌رفه‌ت بۆ نه‌یارانی هه‌رێمی كوردستان ناهێڵێته‌وه

K24 – هەولێر:
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه، هاوكات په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی راده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كات په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی باش بێت، كاریگه‌ری ئه‌رێنی به‌سه‌ر ژیانی گشتیدا ده‌بێت و ده‌رفه‌ت بۆ نه‌یاران ناهێڵێته‌وه مه‌رامه‌كانیان به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ن.
عوسمان كه‌ریم، په‌رله‌مانتاری خولی پێنجه‌م له فراكسیۆنی یه‌كێتی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ر به‌یه‌كه‌وه بووبن، توانیویانه ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ستبهێنن، وه‌ك چۆن به‌یه‌كه‌وه به‌شداریان له راپه‌ڕین كرد و توانیویانه په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دواتریش سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنن.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، هه‌ر كات پارتی و یه‌كێتی ته‌با بن، ئه‌و بۆشایی و كه‌لێنانه‌ی كه له كوردستان هه‌یه پڕ ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری ناته‌باییان دوژمنانی كورد و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان سوود له‌و درز و كه‌لێنانه ده‌بینن و مه‌رامه‌كانی خۆیان به‌جێده‌هێنن و له ئاستی خۆی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و دژایه‌تی ده‌كه‌ن.
عوسمان كه‌ریم باسی له‌وه‌ش كرد، پارتی و یه‌كێتی له رابردووش‌دا كێشه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام كێشه‌كانیان به ئاشتییانه چاره‌سه‌ر كردووه، كه ئه‌مه‌ش خواستی گه‌لی كورد و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌ردوولا ئه‌و كات توانیویانه ببنه‌وه به یه‌ك ده‌نگ و به‌رانبه‌ر به نه‌یاره‌كان بوه‌ستنه‌وه، هاوكات به یه‌ك ده‌نگیش به‌شدارییان له بۆنه‌كان كردووه و یه‌ك شاند بوونه و نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان تێدا كردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی به پێویستیشی زانی هه‌ر یه‌ك له پارتی و یه‌كێتی له میانی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌دا سازش له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی خۆیان بكه‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتیان پێوه به‌نده و ئه‌و كات هه‌ردوولا به‌تایبه‌تی و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی سوودمه‌ند ده‌بن، جه‌ختیشیكرده‌وه له ئه‌گه‌ری سازش نه‌كردن بۆ داواكارییه‌كانی یه‌كدی، چاره‌نووسێكی نه‌رێنی روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه و هاوشێوه‌كانی ده‌بێت به‌رده‌وامییان پێ بدرێت، به‌تایبه‌تی كه كاریگه‌ری ئه‌رێنییان به‌سه‌ر ژیانی گشتیدا ده‌بێت و بازاڕ و ئابووری و ئاسایشیش سه‌قامگیر ده‌بێت و ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌ت بۆ نه‌یاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ناهێڵێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زیان به هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نن و مافه ده‌ستوورییه‌كانی لێ كه‌م بكه‌نه‌وه.
پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشه‌ممه 26ـی حوزه‌یرانی 2023) کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر ئه‌نجام درا.
پەیامنێری کوردستان24 لە شوێنی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانی نێوانیان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان كراوه.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری كوردستان24، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە بڕیارە لە 18/12/2023 بەڕێوەبچێت.
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتبوو لە فازڵ میرانی، سیداد بارزانی، هوشیار زێباری، فوئاد حوسێن، مەحموود محەممەد، رێبوار یەڵدا و زاگرۆس فەتاح، هەروەها شاندی یەکێتی پێکهاتبوو لە بافڵ تاڵەبانی، جەعفەر شێخ مستەفا، قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و شاڵاو عەلی عەسکەری.