فه‌یسه‌ڵ سادق: رای گەشتیاران سەبارەت بە ناوچە گەشتیارییەکانی سۆران بەهەند وەردەگرین

فه‌یسه‌ڵ سادق،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران
فه‌یسه‌ڵ سادق،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران

K24 - سۆران:

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران، گوتی: بەر لە جەژن تیمەکانمان بەسەر ناوچە گەشتیارییەکان دابەشدەبن وهەڵدەستن بە پێدانی فۆڕمی راپرسی بەسەر گەشتیاراندا و رای گەشتیاران سەبارەت بە ناوچە گەشتیارییەکانی سۆران بەهەند وەردەگرین.

فه‌یسه‌ڵ سادق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران، تایبەت بە کوردستان24، رایگەیاند، هەموو ئامادەکاریەکان بۆ رۆژانی جەژن تەواو بووە. هەروەها خوازیارە، گەشتیاران گوشت لە شەقامەکان نەکڕن و بەڵکو لە شوێنی تایبەت بە فرۆشتنی گۆشت بکڕن.

گوتیشی: بەر لە جەژن تیمەکانمان بەسەر ناوچە گەشتیارییەکان دابەشدەبن وهەڵدەستن بە پێدانی فۆڕمی راپرسی بەسەر گەشتیاراندا و رای گەشتیاران سەبارەت بە ناوچە گەشتیارییەکانی سۆران بەهەند وەردەگرین.

لەلایکی دیکە، لاوین جه‌بار، خاوه‌نی رێستورانتێک، تایبەت بۆ کوردستان24ـی گوتی: "بۆ رۆژانی جەژن ئامادەکاری تەواومان کردووە کە شوێنە گەشتیارییکەمان پێکهاتووە لە چوار نهۆم تەواوی کارمەندەکانیشمان ناوخۆیین، هەوڵمانداوە دێزایینێکی سەردەم و کلاسیک لە لێرە بەرجەستە بکەین تاکوو گەشتیارانمان چێژ لە دیمەنەکانیش ببین".

بەگوێرەی ئاماری گه‌شتوگوزاری سۆران، له‌ ده‌سپێكی ساڵ تاکو  ئێستا سه‌رووی نیو ملیۆن گه‌شتیار له‌نێویاندا 150 هه‌زار گه‌شتیار له‌ئێران و رۆژهه‌لاتی كوردستانه‌وه‌ سه‌ردانی ناوچه‌گه‌شتاریه‌كانی ئیداره‌ی سۆرانیان كردووه،‌ هەروەها بۆ رۆژانی جه‌ژنی قوربانیش چاوه‌ڕێده‌كرێت ریژەی گەشتییاران زیاتر بێت.