ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق ده‌نگ به بوونی نووسینگه‌كانی پۆلیسی ئه‌نته‌رپوول ده‌دات
K24 – هەولێر:
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق ده‌نگ به بوونی نووسینگه‌كانی پۆلیسی ئه‌نته‌رپوول ده‌دات له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق، هاوكات به پێویستی ده‌زانێت هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ نووسینگه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی له به‌دواداچوونی داواكراوان.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 26ـی حوزه‌یرانی 2023) ئه‌نجوومه‌نی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تاووتوێی چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ندیدار به ده‌روازه سنوورییه‌كانی كرد و له یه‌كێك له بڕگه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌نگ درا به بوونی نووسینگه‌كانی پۆلیسی ئه‌نته‌رپوولی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌كه، له هه‌موو ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق بوون و كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌كانی پۆلیسی ئه‌نته‌رپوول ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، هاوكات جه‌خت كراوه‌ته‌وه، ئه‌م نووسینگانه هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ نووسینگه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی هه‌بێت بۆ به‌دواداچوونی داواكراوان.
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا گفتوگۆی له‌باره‌ی پێداچوونه‌وه به بڕگه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌نێوان حكومه‌تی عێراق و سووریا كرد، كه تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی وشكانی، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌نگیان به پێویستی گرێدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی نێوان هه‌ردوولا دا به‌مه‌به‌ستی په‌له‌كردن له پێداچوونه‌وه به ئه‌زموونی گه‌یشتن به ره‌شنووسی كۆتایی بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگان له جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ریككه‌وتننامه‌كه.
ئه‌نته‌رپوول "Interpol" كورتكراوه‌ی رێكخراوی پۆلیسی تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی "International Criminal Police Organization"ـیه، وه‌ك گه‌وره‌ترین رێكخراوی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تیی ساڵی 1923 دامه‌زراوه و باره‌گای سه‌ره‌كی له شاری لیۆنی فه‌ره‌نسایه و پۆلیسی 194 وڵات تێیدا به‌شداره.