ناوه‌ندی ره‌فد بۆ توێژینه‌وه ستراتیژییه‌كان: سوودانی شتێکی نەکردووە شایەنی باس بێت

K24 – هەولێر:
ناوه‌ندێكی عێراقی بۆ توێژینه‌وه ستراتیژییه‌كان رایگەیاند، حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی له‌كۆی به‌ڵێنه‌كانی ته‌نیا شتێكی زۆر كه‌می پێشكه‌شكردووه و ده‌ستكه‌وته‌كانی زۆر له ئاستی چاوه‌ڕوانكراو كه‌مترن و تا ئێستا نه‌یتوانیوه هیچ شتێكی وابكات كه شایه‌نی باسكردن بێت.
لەلایەن خۆیەوە، عه‌باس جبووری، سه‌رۆكی ناوه‌ندی ره‌فد بۆ توێژینه‌وه ستراتیژییه‌كان ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوەندەکەی بۆ ئه‌دای کابینەکەی محەممەد شیاع سوودانی راگەیاند و دووپاتیکردەوە، ده‌ستكه‌وته‌كانی حكومه‌تی سوودانی زۆر له ئاستی چاوه‌ڕوانكراو كه‌مترن و ناكۆكییه سیاسییه‌كانیش له عێراق قووڵتر ده‌بنه‌وه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جبووری گوتی: كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی له 23 مادده پێكهاتووه، به‌ڵام وێڕای هه‌وڵه گه‌وره‌كان تا ئێستا سوودانی نه‌یتوانیوه هیچ شتێكی وابكات، كه شایه‌نی باسكردن بێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ناوه‌ندی ره‌فد بۆ توێژینه‌وه ستراتیژییه‌كان دووپاتیكرده‌وه، له كارنامه‌ی حكومه‌تدا زۆر به‌باشی نه‌خشه‌ی بودجه كێشرابوو، به‌ڵام ململانێ سیاسییه‌كان تا دێت قووڵتر ده‌بنه‌وه و باشترین نموونه‌ش له‌كاتی تێپه‌ڕاندنی بودجه بۆمان ده‌ركه‌وت، زۆرێك له حزبه‌كان له‌ناو په‌رله‌ماندا له رێگه‌ی ده‌ستكاریكردنی ره‌شنووسی بودجه هه‌وڵیاندا پێچه‌وانه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر بودجه‌دا بسه‌پێنن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی (24ـی حوزەیرانی 2023)، بەبۆنهی تێپه‌ڕینی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر تەمەنی كابینه‌كه‌ی، له‌میانه‌ی راگه‌یاندنی راپۆرتێكدا، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئاشکرایکرد، شه‌ش مانگی یه‌كه‌می كابینه‌كه‌ی به‌بێ بوونی بودجه تێپه‌ڕاند و گوتی رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و گهندهڵییەوە به‌رزبووه‌ته‌وه.
رۆژی (26ـی حوزەیرانی 2023)، باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، راپۆرتی شەش مانگی کار و پرۆژەکانی کابینەی سوودانی ئاراستەی پەرلەمانی عێراق کرد پێش ئەوەی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز دەستپێبکات.
رۆژی (13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022)، دوای هه‌ڵبژاردنی له‌تیف ره‌شید، بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپارد.
رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌می 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، پەرلەمانی عێراق متمانه‌ی به به‌شێك له كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.