خێزانێكی ئه‌مه‌ریكی پشیله‌یه‌كیان لێ ون بووه و بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان
K24 - سلێمانی:
خێزانێكى ئه‌مه‌ریكى، به هه‌زاران كیلۆمه‌ترى ڕێگایان بڕیوه تا پیشله ڕه‌نگقاوه‌یی و چاو شینەکەیان كه سێ هه‌فته له‌مه‌وپێش له هه‌ولێر ونبووه بیدۆزنه‌وه، پشیله‌كه پاسپۆرتى ئه‌مه‌ریكى هه‌یه و ناوى كیلۆپاترایه، به‌خێوكه‌ره‌كه‌ى تكا ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك لایه‌تى بۆى بگه‌ڕێنێته‌وه، چونكه پشیله‌كه‌یان به‌شێكه له خێزانه‌كه‌یان.
ئه‌و خێزانه هه‌زاران كیلۆمه‌ترى رێگایان له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ى پیشله‌كه‌یان بڕیوه، كه سێ هه‌فته له‌مه‌وپێش له گوندى كۆرى له هه‌ولێر ون بووه.
پشیله‌كه هه‌ڵگرى پاسپۆرتى ئه‌مه‌ریكییه، ساڵێك له‌مه‌وپێش خێزانه ئه‌مریكیه‌كه به سه‌ردانێك بۆ كوردستان هێناویانه و دواتر كه گه‌شتیان كردووه، له ماڵێك دایانناوه تا ماوه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ده‌یبه‌نه‌وه. هاڵى له خۆشه‌ویستى بۆ پیشله‌كه‌ى كه‌ناوى كیلۆپاترایه، دواى ئه‌وه‌ى ده‌زانێ ونبووه، له‌گه‌ڵ باوكى جارێكى دیكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كوردستان. دواى ئه‌وه‌ى له هه‌ولێر گه‌ڕان و نه‌یاندۆزیه‌وه، چوونه سلێمانى و كووچه به كووچه ده‌گه‌ڕێن، كونسوڵخانه و ڕێكخراوه‌كانى ئاژه‌ڵان ئاگاداركراوه‌ته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ى.
هاڵى ده‌ڵێت، من له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م هاتووه‌ته‌وه بۆ كوردستان، تا پیشیله‌كه‌م بدۆزمه‌وه، چونكه ئه‌و به‌شێكه له خێزانى ئێمه، زۆرم خۆش ده‌وێت، چوومه گوندى كۆرى نه‌مدزۆییه‌وه، ناچار هاتوومه‌ته سلێمانى، بۆ ئێمه سه‌خته له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێره نین، بۆیه ناتوانین شه‌و و رۆژ به‌دوایدا بگه‌ڕێین.
هاڵی بۆ چركه‌یه‌كیش ناوه‌ستێ و ئۆقره‌ى لێ بڕاوه تا پشیله‌كه‌ی بیدۆزێته‌وه. دوكانه‌كانى كڕین و فرۆشتن ئاگادارده‌كاته‌وه، كه ئه‌گه‌ر پشیله‌كه‌یان هێنا ئاگادارى بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بیباته‌وه، چونكه زۆری خۆش ده‌وێت. هاڵى كه تاقانه‌ى خێزانه‌كه‌یه‌تى داوا ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك پیشله‌كه‌ى لایه تكا ده‌كات بۆى بگه‌ڕێننه‌وه و ئه‌ویش خه‌ڵاتى ده‌كات و بڕیاریشی داوه تا ئه‌وكاته‌ى پیشیله‌كه نه‌دۆزێته‌وه، نه‌گه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی.