سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی: 74 ملیۆن دۆلار بەسەر ئازیزان دابەشکراوە

موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی
موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی

K24 - هەولێر

سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا 74 ملیۆن دۆلار بەسەر ئازیزان دابەشکراوە و هاوکارییەکانیان بەردەوام دەبن.

ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی حوزەیرانی 2023، موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا  پڕۆژەی جەژنی قوربانی راگەیاند. لەبارەی خزمەتکردنی منداڵانی بێباوکیش، ئاماژەی بەوە دا، تاوەکو ئێستا 74 ملیۆن دۆلار بەسەر ئازیزان دابەشکراوە.

بەگوتەی سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی، "بەشی یەکەمی پڕۆژەکە بە پشتیوانی مانگی سووری ئیماراتی جێبەجێکراوە و زیاتر لە 12 هەزار 583 ئازیز لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق سوودمەندبوون، هەروەها لە پرۆژەی کوردستانیش زیاتر لە سێ هەزار ئازیز سوودمەندبوونە."

سەبارەت بەپڕۆژی گۆشتی قوربانی، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی گوتی، ئەمساڵ  زیاتر لە دوو هەزار خێزان لە عەفرین لە پڕۆژەکە سوودمەند دەبن.