ئومێد خۆشناو: له بازگه‌كان به جوانترین شێوه پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
به‌مه‌به‌ستی زیاتر پێشوازیكردنی میوانان و گه‌شتیارانی هه‌ولێر كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان سه‌ردانی ئه‌و شاره و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی ده‌كه‌ن، پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی بازگه‌ی شێراوه‌ی كرد.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 27ـی حوزه‌یرانی 2023) ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی بازگه‌ی شێراوه‌ی نزیك شارۆچكه‌ی پردێی كرد و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئامانجی سه‌ردانییه‌كه‌ی روونكرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی زیاتر پێشوازیكردنی میوانانی شار و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق به شێوه‌یه‌كی جوانتر، سه‌ردانی بازگه‌كه‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وردتر ئاگاداری ره‌وشی پێشوازیكردنی میوانان بن.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌ردانییه‌كه‌یان بۆ پێدانی دڵنیاییه به میوانانی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، كه هه‌ولێر له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ئیداره و خه‌ڵك له ئاماده‌باشیدایه بۆ پێشوازیكردنیان. جه‌ختیشی كرده‌وه، رێككاره‌كانی پێشوازیكردن له میوانان له بازگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له بازگه‌ی شێراوه، رێكار و مامه‌ڵه‌یه‌كی شارستانیانه‌یه و هیچ گرفتێك بۆ گه‌شتیاران و میوانان دروست ناكرێت و ئاسایشی بازگه‌كان هه‌موو ئاسانكارییه‌كه‌یان بۆ ده‌كه‌ن.
پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه به‌پێی ئاماره‌كان له 19 بۆ 27ـی حوزه‌یرانی 2023، زیاتر له 100 هه‌زار گه‌شتیار و میوان سه‌ردانی هه‌ولێرییان كردووه، گوتیشی، پێشبینییه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ن كه ژماره‌ی گه‌شتیاران زۆر زیاتر ده‌بێت.
ئومێد خۆشناو دووپاتیشكرده‌وه، كه هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌وپه‌ڕی توانا و ئاماده‌كارییه‌كانییه‌وه له پێشوازیكردنی میوانان و گه‌شتیاران دایه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی زیاتری میوانانی هه‌ولێر بكه‌ن.