سه‌رۆك بارزانی: هیوادارم جەژن ببێتە هۆی سەقامگیری و تەبایی لە ناوچەكەمان و سەرانسەری جیهان

سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24 – هەولێر:

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا ده‌ڵێت: پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.

هه‌روه‌ها له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه‌: لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.

لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت. هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی سەقامگیری و تەبایی لە ناوچەكەمان و سەرانسەری جیهان.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەر لە خۆشیدا بن.

مسعود بارزانی

27ی حوزەیرانی 2023