به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه سوودانی و حه‌لبووسی پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق و جیهانی ئیسلامی ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان، سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق په‌یامێكی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق و حاجیان و ته‌واوی موسڵمانان كرد.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق و حاجیانی ماڵی خوا و ته‌واوی موسڵمانان ده‌كه‌م".
سوودانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئەم بۆنە پیرۆزە بەدەرفەت دەزانین بۆ ئەوەی پابەندبوون و ژدبوونمان دووپات بکەینەوە بۆ بەردەوامبوون لەسەر هەموو کارێک کە بناغەی داهاتوویەکی خۆشگوزەران و ژیانێکی ئازاد و شایستە بۆ هەموو نەوەکانی گەلی عێراقیمان، بەهەموو پێکهاتەکانییەوە دابین بکات، هەروەها بەڵێن بۆ عێراقییە دڵسۆزەکان نوێ دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە خۆڕاگری و کارکردن بۆ بنیاتنانی عێراقێکی بەهێز و بەتوانا کە لەنێو گەلاندا شانازی پێوە بکەین".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه نووسیوویه‌تی: "به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، پیرۆزبایی له عێراقییه‌كان ده‌كه‌م، داواكارم له یه‌زدانی مه‌زن وڵاتمان پارێزراو بێت".