دلۆڤان مه‌هدی سه‌ربازه ونه‌كه‌ی پشت سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئاشكرا ده‌كات
دلۆڤان مه‌هدی گۆڵپارێزی كوردی یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی به‌غدا له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی كوردستان24 سه‌ربازه ونه‌كه‌ی پشت سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئاشكرا ده‌كات، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی ستافی نوێی راهێنه‌رانی ئیسپانیا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، سه‌رده‌می بانگهێشتكردنی یاریزانان بۆ پێكهاته‌ی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رتیل و براده‌رایه‌تی كۆتایی هات، ده‌شڵێت: یاریزانی كورد حه‌ز ده‌كات له نزیك ماڵ و شاری خۆی یاریی بكات بۆیه ته‌مه‌نی مانه‌وه‌یان له پێكهاته‌ی عێراق كورته.
دلۆڤان مه‌هدی بۆچی یانه‌ی دهۆكی جێهێشت؟
دلۆڤان مه‌هدی پێش 3 ساڵ یانه‌ی دهۆكی به‌ره‌و ته‌ڵه‌به جێهێشت، له به‌رسیڤێكی كوردستان24 هۆكاری جێهێشتنی یانه‌ی شاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه ده‌سته‌ی كارگێری ئه‌وكات متمانه‌یان پێی نه‌مابوو، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌وكات بیروبۆچوونی یانه‌ی دهۆك وابوو كه ئاستی دلۆڤان مه‌هدی دابه‌زیوه، بۆیه بیریان له‌وه كرده‌وه ده‌ستبه‌ردارم بن و ده‌رگای رۆیشتنیان له‌به‌رده‌مم كرده‌وه، له‌وكاته‌شدا ئۆفه‌رێكم له یانه‌ی ته‌ڵه‌به پێگه‌یشت، منیش بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دهۆكی بسه‌لمێنم هێشتا كۆتاییم نه‌هاتووه ئۆفه‌ره‌كه‌ی ته‌ڵه‌به‌م قبوڵ كرد، دواتریش راسته‌وخۆ بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كرام.
بۆچی دلۆڤان مه‌هدی له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوورخرایه‌وه؟
دلۆڤان مه‌هدی گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌كانی زاخۆ و دهۆك هۆكاری دوورخرانه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ كوردستان24 ئاشكرا ده‌كات، هۆكاره‌كه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ پێكان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له سه‌ره‌تای 2016 تا 2022 به‌رده‌وام بانگهێشتنامه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقم بۆ ده‌هات، به‌رده‌وام له پلانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه دابووم، به‌ڵام پێش ده‌ستپێكی جامی كه‌نداوی به‌سره تووشی پێكان هاتم، به‌مه‌ش ده‌رفه‌تی مانه‌وه‌م له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ده‌ست دا.
یاریزان به "به‌رتیل" ده‌گاته هه‌ڵبژارده‌ی عێراق؟
دلۆڤان مه‌هدی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد له نێو شه‌قامی وه‌رزشی به‌غدا و له‌سه‌ر ئاستی میدیایه‌كانیش زۆر به‌گه‌رمی باس له‌وه ده‌كرا كه زۆرجار یاریزان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڕێیه‌تی و به‌رتیلدان بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كرا، ئه‌م تۆمه‌تانه‌ش زیاتر په‌یوه‌ست بوو به ستافی پێشووی راهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، به‌ڵام ئه‌و ستافه ئیسپانییه‌ی ئێستا هاتوون زۆر جیاوازن له نزیكه‌وه سه‌یری ئاستی یاریزانانی عێراقی له نێوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن، بۆیه ئێستا زه‌حمه‌ته ده‌ستێوه‌ردان له بانگهێشتكردنی یاریزانان بكرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای براده‌رایه‌تی و به‌رتیلدان یاریزان بگاته هه‌ڵبژارده‌ی عێراق.
هۆكاری مانه‌وه‌ی له ته‌ڵه‌به ئاشكرا ده‌كات
دلۆڤان مه‌هدی ماوه‌ی 3 ساڵه له یانه‌ی ته‌ڵه‌به به به‌رده‌وامی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاریی ده‌كات، له به‌رسیڤێكی دیكه‌ی كوردستان24 ده‌ڵێت: ئاستبه‌رزی من له‌گه‌ڵ ته‌ڵه‌به وایكردووه ته‌مه‌نی مانه‌وه‌م له‌و یانه‌یه درێژ بێت.
دلۆڤان مه‌هدی گوتیشی: كاتێك په‌یوه‌ندیم به ته‌ڵه‌به كرد یانه‌كه شه‌ڕی مانه‌وه‌ی له خولی نایاب ده‌كرد، له یه‌كه‌مین ساڵم له‌و یانه‌یه رۆڵێكی كاریگه‌رم له هێشتنه‌وه‌ی یانه‌كه له ریزی نایاب هه‌بوو، له دووه‌مین ساڵیشم له‌گه‌ڵ ته‌ڵه‌به توانیمان ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی نایابی عێراقی بكه‌ین، یاریزانان و راهێنه‌ران و هانده‌ران و كارگێری ته‌ڵه‌به رۆڵی من زۆر به‌رز ده‌نرخێنن و رێزێكی زۆر له من ده‌گرن، چونكه ئه‌وان باش ده‌زانن دلۆڤان مه‌هدی چی بۆ ئه‌و یانه‌یه كردووه، تا ئێستاش زۆر دڵخۆشم له‌گه‌ڵ یانه‌ی ته‌ڵه‌به.
هانده‌رانی ته‌ڵه‌به چی نازناوێكیان پێبه‌خشیوه؟
هانده‌رانی ته‌ڵه‌به به‌هۆی سه‌رسامبوونیان به گۆڵپارێزه كورده‌كه‌یان نازناوێكی تایبه‌تیان پێبه‌خشیوه و پێی ده‌ڵێن (ابو الغیرة)، وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و رۆڵه كاریگه‌ره‌ی هه‌یبوو كه نه‌یهێشت یانه‌ی ته‌ڵه‌به بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق دابه‌زێت، ته‌نانه‌ت له‌نێو شه‌قامی وه‌رزشی به‌غدا به‌و نازناوه ناسراوه، ساڵی رابردوو نور سه‌بری گۆڵپارێزی ناوداری پێشووی عێراق له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له سۆشیاڵ میدیا نووسیبووی: دلۆڤان مه‌هدی باشترین گۆڵپارێزه له ساڵی 2022.
نهێنی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاشكرا ده‌كات
دلۆڤان مه‌هدی پێیوایه ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌م چه‌ند ساڵه به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌ڕوات، كردنه‌وه‌ی كه‌مپی مه‌شق و راهێنان له وڵاتانی ده‌ره‌وه و ئه‌نجامدانی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا ئاستی تۆپی پێی عێراقی به‌رز كردووه‌ته‌وه.
دوو خاڵی به‌هێزی عه‌دنان درجاڵ ده‌ستنیشان ده‌كات
گۆڵپارێزه كورده‌كه‌ی یانه‌ی ته‌ڵه‌به هۆكاری ئه‌و بۆژاندنه‌وه وه‌رزشییه‌ی ئێستای عێراق بۆ عه‌دنان درجاڵ سه‌رۆكی نوێی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه پێیوایه خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به وه‌رزش به‌گشتی و تۆپی پێی عێراق به‌تایبه‌تی كردووه.
ئه‌و گۆڵپارێزه كورده ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌و رۆژه‌ی عه‌دنان درجاڵ ده‌ستبه‌كاربووه رۆژ به رۆژ ئاستی هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات، ده‌شڵێت: بردنه‌وه‌ی جامی كه‌نداوی به‌سره و جامی لاوانی رۆژئاوای ئاسیا و گه‌یشتنی عێراق به مۆندیالی لاوان به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه شه‌و و رۆژی بۆ پێشخستنی وڵاته‌كه‌ی خستووه‌ته‌گه‌ڕ، چونكه خاوه‌نی كاریزمایه‌كی گه‌وره‌یه و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیشی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
ئه‌و ئۆفه‌رانه‌ی پێشكه‌شی كراوه
دلۆڤان مه‌هدی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌وه‌ته‌ی له یانه‌ی ته‌ڵه‌به یاریی ده‌كات به‌رده‌وام ئۆفه‌ری نوێی پێگه‌یشتووه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: پارساڵ یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه ئۆفه‌رێكی گرانبه‌های پێشكه‌ش كردم، ته‌نانه‌ت یانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی دیكه‌ی شاری به‌غداش خواستی خۆیان بۆ گواستنه‌وه‌م ده‌ربڕیوه، به‌ڵام وه‌كو وه‌فا و رێزێك له هانده‌ران و كارگێری ته‌ڵه‌به من هه‌موو ئۆفه‌ره‌كانم ره‌تكردووه‌ته‌وه.
بۆچی تۆپی پێی كوردستان به‌ره‌و دواوه ده‌چێت؟
ئه‌و گۆڵپارێزه كورده‌ی یانه‌ی ته‌ڵه‌به له وڵامێكی كوردستان24 هۆكاری دابه‌زینی ئاستی خوله‌كانی تۆپی پێی كوردستان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كان زۆر كه‌مه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له كوردستان 6 مانگ خوله‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و 6 مانگ له ماڵه‌وه یاریزانه‌كان داده‌نیشن، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه كه‌می پشتگیریی دارایی له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ یانه‌كان وایكردووه خوله‌كانی كوردستان رۆژ به رۆژ به‌ره‌و دواوه بچێت.
ره‌خنه له یاریزانانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی كه‌مترین یاریزانی خوله‌كانی كوردستان بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق ده‌كرێن، دلۆڤان مه‌هدی هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه یاریزانانی كورد به‌رده‌وام حه‌ز ده‌كه‌ن له شاره‌كه‌ی خۆی و له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی یاریی بكات، بیر له‌وه ناكاته‌وه خۆی بگه‌یه‌نێته یانه گه‌وره‌كانی عێراق كه هه‌میشه چاوی راهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ش وایكردووه یاریزانه كورده‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌سته‌م بگه‌نه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، بۆیه یاریزانی كورد ناكه‌ونه به‌رچاو، ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌نه هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش هه‌میشه ته‌مه‌نی مانه‌وه‌یان كورته، چونكه خۆراگڕ نین.
دلۆڤان له چی شتێك په‌شیمانه؟
دلۆڤان مه‌هدی له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه نایشارێته‌وه په‌شیمانه له‌وه‌ی زووتر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێستای نه‌هاویشتووه و زووتر په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌غدا نه‌كردووه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر زووتر ئه‌و هه‌نگاوه‌م هاویشت بووایه ده‌متوانی پێگه‌یه‌كی به‌هێزم له ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هه‌بێت.
به كام گۆڵپارێزی كورد و جیهان سه‌رسامه؟
دلۆڤان مه‌هدی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند له‌سه‌ر ئاستی كوردستان زۆر به غه‌فوور عوسمانی گۆڵپارێزی یانه‌ی ئارارات سه‌رسامه، له‌مباره‌یه‌وه زیاتری گوت: غه‌فوور سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی سه‌رووی 40 ساڵه، كه‌چی له دوایین وه‌رزی خوله‌كه به باشترین گۆڵپارێزی خولی نایابی كوردستان دیاریكرا، هه‌میشه ته‌مه‌نێكی درێژ و ئاستێكی به‌رز و جێگیری هه‌یه، ئاستبه‌رزی و هه‌وڵدانی ئه‌و گۆڵپارێزه وایكردووه ته‌مه‌ن و ژماره‌ی ساڵه‌كان نه‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز.
دلۆڤان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه زۆر به ئیكه‌ر كاسیاسی گۆڵپارێزی پێشووی ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا سه‌رسامه.
2 ترسناكترین هێرشبه‌ر ده‌ستنیشان ده‌كات
دلۆڤان مه‌هدی له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی كوردستان24 دوو ترسناكترین هێرشبه‌ر ده‌ستنیشان ده‌كات كه له كاروانی وه‌رزشی خۆی رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: به‌ره‌نگاری زۆر هێرشبه‌ری گه‌وره و به‌هێزبوومه‌ته‌وه، به‌ڵام عه‌لا عه‌بدولزه‌هرا و موهه‌نه‌د عه‌بدولره‌حیم به‌هێزترین بوون كه رووبه‌ڕوویان بوومه‌ته‌وه.
په‌یامێكی بۆ یانه‌كانی زاخۆ و دهۆك هه‌یه
دلۆڤان مه‌هدی نزیكه‌ی 15 ساڵی ته‌مه‌نی له یانه‌كانی زاخۆ و دهۆك تێپه‌ڕ كردووه، به كوردستان24ـی راگه‌یاند ده‌یه‌وێت له داهاتوو كاروانی وه‌رزشی خۆی به یارییه‌كی دۆستانه له نێوان زاخۆ و دهۆك به‌كۆتا بێنێت، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هه‌ست به شانازییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌م ساڵانێكی زۆر یارییم بۆ یانه‌كانی زاخۆ و دهۆك كردووه، بۆیه له ئێستاوه بیرم له‌وه كردووه‌ته‌وه رۆژێكدا بێت له رۆژی وازهێنانم یارییه‌ك له نێوان زاخۆ و دهۆك رێكبخه‌م هه‌ر گێمێك به درێسی یانه‌یه‌كیان یاریی بكه‌م.
سه‌ربازه ونه‌كه‌ی پشت سه‌ركه‌وتنه‌كانی دلۆڤان كێیه؟
دلۆڤان مه‌هدی خێزانداره و خاوه‌نی دوو كوڕه، هاوژینه‌كه‌ی به سه‌ربازه ونه‌كه‌ی پشت سه‌ركه‌وتنه‌كانی وه‌سف ده‌كات، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: زۆر یاریزانی كوردمان هه‌بووه نه‌یانتوانیوه به‌رگه‌ی مانه‌وه‌یان له یانه‌كانی ده‌ره‌وه بگرن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ماوه‌ی دوو ساڵه له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌م له به‌غدا ده‌ژین، خێزانه‌كه‌م دۆخێكی ده‌روونی ئارام و باشی بۆ ره‌خساندووم و له هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانم پشتگیری كردووم و هه‌میشه كارئاسانی بۆ كردووم بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بده‌م به وه‌رزشه‌كه‌م، بۆیه هه‌میشه به پشتگیری هاوژینه‌كه‌م چاوم له‌وه‌یه هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بنێم.
پـــرۆفایــل
دلۆڤان مه‌هدی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له یانه‌ی دهۆك ده‌ستی به یاریكردن كردووه، ئه‌وكاته‌ی یانه‌ی دهۆك نازناوی خولی نایابی عێراقی برده‌وه دلۆڤان مه‌هدی گۆڵپارێزی یه‌ده‌گی دهۆك بوو. له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ دووجار نازناوی جامی كوردستانی به‌ده‌ستهێناوه، دووجاریش به باشترین گۆڵپارێزی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه، دلۆڤان یاریی بۆ یانه‌كانی ئه‌مانه‌ی به‌غدا، نه‌جه‌ف و نه‌فتی وه‌سه‌تیش كردووه، وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ ته‌ڵه‌به له كۆی 31 یاری 12 كلین شیتی تۆمار كرد، ئه‌مساڵیش به‌هۆی پێكانه‌وه ماوه‌یه‌ك له یاریكردن دابڕا، ته‌نیا به‌شداریی له 11 یاری كردووه و 4 كلین شتی هه‌یه.